گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ماوەى زانکۆلاین درێژکرایەوە

2019.09.20 - 21:31
ماوەى زانکۆلاین درێژکرایەوە
ناس کورد- وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێم بڕیاریدا ماوەى زانکۆلاین بۆ ماوەى 24 کاتژمێر درێژبکاتەوە. . عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند "لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى بۆئەوانەى تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین) یان پڕنەکردۆتەوە، بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین تا کاتژمێر 12ی شەوى رۆژى شەمە لەسەر یەکشەممە رێکەوتى (2019/9/21) بۆ دەرچووانى قۆناغى دوانزەى ئاماەیی درێژبکرێتەوە". . وتیشى "ئەمە دواین دەرفەتەو چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژناکرێتەوە". . عەباس ئەکرەم داواى لە دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی کرد، کە تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین) یان پڕنەکردۆتەوە، لەماوەى ئەو 24 کاتژمێرەدا پەلەبکەن و تەواوى هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکرنەوەى فۆرمى زانکۆلاین.