گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دایکى لەگرتەیەکى ڤیدیۆییدا باسى رووداوەکە دەکات

لە پارێزگاى زیقار پۆلیسێک دەستدرێژیى دەکاتە سەر منداڵێک

2019.09.20 - 18:31
لە پارێزگاى زیقار پۆلیسێک  دەستدرێژیى دەکاتە سەر منداڵێک
ناس کورد-بەغدا   لە پارێزگاى زیقار پۆلیسێک بە "دەستدرێژیکردنە سەر منداڵێک" تۆمەتبار دەکرێت، دواتریش لەلایەن هێزەکانى پۆلیسەوە دەستگیرکراوە. . ژنێکى دانیشتووى زیقار لە گرتەیەکى ڤیدیۆییدا کە جلێکى رەشى پۆشیوە و دەموچاوى شاردووەتەوە و منداڵەکەى لە تەنیشتییەوەیە، پۆلیسێک تۆمەتبار دەکات بەوەى "دەستدرێژیی کردووەتە سەر منداڵەکەى" کە تەمەنى پێنج ساڵە. . لە تەنیشت منداڵەکەوە وێنەى باوکى دانراوە و بەپێی وێنەکە باوکى شەهید بووە. . ژنەکە دەڵێت "کوڕەکەم رفێنراوە و دەستدرێژیی کراوەتە سەر لەلایەن پۆلیسێکەوە، کە لە نزیک ماڵمان نیشتەجێیە". . داواش لە وەزیرى ناوخۆ  و فەرماندەیی پۆلیسى پارێزگاکە دەکات پۆلیسەکە لەسێدارە بدەن. . لەسەر ئەو رووداوە، سەرچاوەیەکى ئەمنى لە پارێزگاى زیقار بە ناس کورد-ى راگەیاند "ئەو پۆلیسە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەى لەگەڵدا دەکرێت و دواتر رەوانەى دادگا دەکرێت". . وتیشى "ئەگەر تۆمەتەکەى بەسەردا ساغ بێتەوە پۆلیسەکە بە دەرکردنى لە کارەکەى سزا دەدرێت و رەوانەى زیندان دەکرێت رەنگە ماوەى زیندانیکردنى بگاتە 10 ساڵ". [playlist type="video" ids="135038"]