گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى ئەوقاف هیچ مووچەخۆرێکى بندیوارى لە مزگەوتەکان نییە

وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف بۆ ناس كورد: هیچ مزگه‌وتێكى ئه‌هلى له ‌هەرێمى كوردستان بوونى نییه‌

2019.09.20 - 15:02
وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف بۆ ناس كورد: هیچ مزگه‌وتێكى ئه‌هلى له ‌هەرێمى كوردستان بوونى نییه‌
ناس کورد- لەبەرامبەر ئەوەى کە پەرلەمانتارێکى کوردى عێراق ڕایگەیاندبوو، ئەوقافى هەرێم مووچەخۆرى بندیوارى هەیە، وتەبێژى ئەوقاف ئەو زانیاریانەى ڕەتکردەوە و بە ناڕاست ناوى بردن. , سەرکەوت شەمس، په‌رله‌مانتارى كورد له ‌به‌غداد، بە چەند میدیایەکى عێراقى ڕاگەیاندووە: "گه‌نده‌ڵی له ‌هه‌رێمدا گه‌یشتوه‌ته‌ مزگه‌وته‌كان و 100 مووچه‌خۆرى بندیوارى مزگه‌وته‌ ئه‌هلییه‌كان هه‌ن‌"، لەوباریەوە نەبەز ئیسماعیل وتەبێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى لە لێدوانێکى تایبەتیدا، ڕه‌تیکردەوە قسەکانى پەرلەمانتارەکە ڕاست بن و ئاشکراشى کرد، شتێك نییه‌ به‌ناوى مزگه‌وتى ئه‌هلی‌ له هەرێمى ‌كوردستاندا. , نه‌به‌ز ئیسماعیل ئەوەشى خستەڕو: "هیچ مزگه‌وتێكمان نییه‌ له‌هه‌رێم دا به‌ناوى مزگه‌وتى ئه‌هلییه‌وه‌ بێت و له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ به‌رێوه‌ببرێت، یاخود كارمه‌ندى بندیوارى هه‌بێت و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ئه‌وقافه‌وه‌ مووچه‌ى بۆ بڕابێته‌وه‌ و ده‌وامیش نه‌كات، هەموو مزگەوتەکان حکومین، بڵاوكردنه‌وه‌ى زانیارى ناڕاستیش ده‌ستوه‌ردانه‌ له ‌كاروبارى وه‌زاره‌تێك و شێواندنى ڕاستییه‌كانه‌ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه". , وته‌بێژەکەى ئەوقاف لەبارەى چۆنییه‌تى مۆڵه‌ت وه‌رگرتن و دروستكردنى مزگه‌وتیش ئەوەى بۆ ناس کورد ڕونکردەوە: "شێوازى دروستکردنى مزگه‌وت له‌لایه‌ن خه‌ڵك و خۆبه‌خشانه‌وه،‌ به‌پێى یاسایه‌ك به‌رێوه‌ده‌چێت كه‌ له‌په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ په‌سه‌ندكراوه‌، سه‌ره‌كیترین مه‌رجیش بۆ دروستكردنى مزگه‌وتێك له‌لایه‌ن كه‌سێكى خێرخوازه‌وه‌ ئه‌وه‌یه،‌ شاره‌وانى گرفتى له‌گه‌ڵ ئه‌و زه‌وییه‌دا نه‌بێت كه‌ بۆى دابین ده‌كات". , بە وتەى نەبەز ئیسماعیل، هه‌ر مزگه‌وتێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه‌ مۆڵه‌ت به‌دروستكردنى بدرێت، ئه‌وكات ده‌بێته‌ موڵكى وه‌زاره‌تى ئەوقاف و هه‌ر له‌لایه‌ن ئەوانیشەوە سه‌رجه‌م كارمه‌ند و خزمه‌تگوزارییه‌كانى بۆ دابینده‌كرێت و له‌سه‌ر بودجه‌ى وه‌زاره‌تى ئەوقاف ئه‌و ئه‌ركه‌ ته‌واو ده‌كرێت. , باسى له‌وه‌ش كرد، به‌پێى پێداویستى كارمه‌ند و ‌وتاربێژ و پاسه‌وان بۆ مزگەوتەکان دابیندەکرێت، به‌تایبه‌ت هه‌ندێك مزگه‌وت هه‌ن ڕه‌نگه‌ نوێژى جه‌ماعه‌ت و وتارى تێدا نه‌درێت و ئه‌وه‌ش پێویستى به‌ دابینكردنى كارمه‌ند بۆ هەندێک بوار ناکات. , ,