گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جەواد زەریف: ئەمریکا نەوتى وڵاتانى عەرەبى بەلاوە گرنگترە وەک لە خوێنى هاوڵاتییەکانیان

2019.09.20 - 12:49
جەواد زەریف: ئەمریکا نەوتى وڵاتانى عەرەبى بەلاوە گرنگترە وەک لە خوێنى هاوڵاتییەکانیان
ناس کورد- وەزیرى دەرەوەى ئێران لە دواین وتەیدا لەبارەى گرژییەکانى ئەمریکا و وڵاتەکەى دەڵێت، ئەمریکا نەوتى وڵاتانى عەرەبى بەلاوە گرنگترە وەک لە خوێنى هاوڵاتییەکانیان. , لە نوێترین نوسینیدا لە تویتەر، کە لەبارەى گرژى پەیوەندییەکانى وڵاتەکەى و ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ هەینى 20ى ئەیلولى 2019 محەمەد جەواد زەریف، وەزیرى دەرەوەى ئێران ڕایگەیاندووە: "خوێنى عەرەبى بەرامبەر نەوتى عەرەبە، ئەوەش ئەلفوبێى سیاسەتى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکایە". , زەریف ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، چوار ساڵە بۆردوومانى یەمەن دەکرێت و نزیکەى 100 هەزار خەڵکى کوژراوە و 20 ملیۆن خەڵک توشى کەمخۆراکى بوون و زیاتر لە دوو ملیۆن منداڵیش توشى نەخۆشى کۆلێرا بوون، ئەمریکا لە بەرامبەر ئەو تاوانەنانەدا بێدەنگە و دەرفەتی تەواویشى بۆ تاوانباران ڕەخساندووە. , بە وتەى وەزیرى دەرەوەى ئێران، لە بەرامبەر وەڵامى یەمەنییەکان بۆ ئەو تاوانانەى لە دژیان ئەنجامدەدرێت، هێرشیان کردووەتە سەر کۆمپانیا نەوتییەکانى سعودیە، ئەو کارە بەلاى ئەمریکاوە بەدەستپێکردنى شەڕ هەژمار دەکرێت و ڕەتیشدەکریتەوە. , ,