گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەى

2019.09.20 - 11:13
کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەى
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانى هەرێم ساماڵى تەواو دەبێت، پلەکانی گەرماش بۆ سبەى شەممە دابەزینى بەرچاو بەخۆیانەوە دەبینن. ,

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ هەینى، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 19 بۆ 40 پلە دەبن، پارێزگاى سلێمانى نزمترین پلەى دەگاتە 19 پلە و بەرزترین پلەش لە پارێزگاى کەرکوک تۆمار دەکرێت کە 40 پلە دەبێت.

, هەروەها پێشبینى کراوە سبەى شەممە 21ى ئەیلول، پلەکانى گەرما گۆڕانکارییان بەسەردا بێت و چەند پلەیەک دابەزن جگە لە پارێزگاى کەرکوک. , پێشبینییەکانى کەشوهەوا: