گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هونەرمەندێکى عەرەب داوا دەکات لە ژنان بدرێت بەوەش دووچارى ڕەخنەى تود بوەوە

2019.09.20 - 10:23
هونەرمەندێکى عەرەب داوا دەکات  لە ژنان بدرێت  بەوەش دووچارى ڕەخنەى تود بوەوە
ناس کورد- پاش ئەوەى هونەرمەندێکى ناسراوى عەرەب لە بەرنامەیەکى تەلەفزیۆنیدا وتى "بۆ سەلماندنى پیاوەتى لێدان لە ژنان پێویستە"، ئەو وتانە کاردانەوەى گەورەى لێکەوتەوە و بەو هۆیەشەوە بەرنامەکە ڕاگیرا. , لە بەرنامەیەکى تەلەفزیۆنیدا، عادل میلۆدى، هونەرمەندى میلى مەراکیش ڕایگەیاند: "هەمو پیاوێک ئازادە لەوەى لەگەڵ هاوسەرەکەى چى دەکات، لێیدەدات و دەیکوژێت ئەوە تایبەتە بەخۆى". , هەر لەو بەرنامەیەدا ئەو هونەرمەندە کە هەوادارێکى زۆرى هەیە لەنێو وڵاتەکەیدا، ئاماژەى بەوەشکردووە: "بۆ سەلماندنى پیاوەتى لێدان لە ژنان پێویستە، ئەوەى لە ژنەکەى نەدات پێاو نییە". , پاش وتەکانى لەو بەرنامەیەدا ئەنجومەنى باڵاى پەیوەندییەکانى مەراکیش، لە بەیاننامەیەدا کە لە دژى لیدوانى هونەرمەندەکە بڵاوى کردەوە، ڕایگەیاندووە: "ئەو وتانە دەبنە هاندەر بۆ ئەنجامدانى توندووتیژى لە دژى ژنان بە پاساوى سەلماندنى پیاوەتى، وادەکات ئەو کارە لەلاى پیاوان خۆشەویست بێت لە کاتى تێکچوونى پەیوەندى نێوان هاوسەرەکاندا". , هەر بەو هۆیەشەوە ئەنجومەنى باڵاى پەیوەندییەکانى مەراکیش کە دەسەڵاتى جێبەجێکردنیشى هەیە، بڕیاڕى ڕاگرتنى بەرنامەکەیدا و ڕەخنەشى لە بێژەرکە گرت کە هیچ کاردانەوەیەکى لە بەرامبەر وتەى هونەرمەندەکەدا پیشان نەداوە، کە جۆرێک بوە لە هاندانى پیاوان بۆ ئەنجامدانى توندووتیژى دژى ژنان. , ,