گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەولێر؛ بەهۆى ئەوەى بە زێراب ئاودراون 17 کێڵگەى سەوزەوات لەناوبران

2019.09.20 - 09:07
هەولێر؛ بەهۆى ئەوەى بە زێراب ئاودراون 17 کێڵگەى سەوزەوات لەناوبران
ناس کورد- پۆلیسی سەر بە شارەوانى هەولێر، هەستان بە لەناوبردنى 17 کێڵگەى سەوزەوات، هۆکارەکشیان بۆ ئەوەى گێڕاوەتەوە کە ئەو کێڵگانە بە ئاوى زێراب ئاودراون و لەسەر زەوى زیادەڕەو بوون. , له‌لایه‌ن هۆبه‌ى نه‌هێشتنى زیاده‌ڕه‌ویى شاره‌وانى شه‌شى هەولێر، به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ قایمقامیه‌تى قه‌زاى ناوه‌ندى شاره‌كه‌ و به‌شى پۆلیسى شاره‌وانى و فه‌رمانده‌ى هێزى زێره‌ڤانى، نزیكه‌ى 17 كێلگه‌ى كشتوكاڵى کە بەشێوەیەکى زیادەڕەوى لەشارى هەولێر دروستکرا بوون لابران. , هه‌واڵى چالاكیه‌كه‌ كه‌ له‌په‌یجى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى شاره‌وانى شه‌شى هه‌وڵیر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش كراوه‌، هۆكارى لابردنى ئه‌و كێڵگه‌ كشتوكاڵییانه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كى زیاده‌ڕه‌وى له‌سه‌ر ڕێگاى سه‌ره‌كى هه‌ولێر-موسڵ دروستكراون، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ تێكه‌ڵى ئاوى پیسى زێڕاب بوه‌ و به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایش ئاودانیان بۆ كراوه‌، به‌ وته‌ى شاره‌وانى شه‌ش، "خواردنى سەوزەکانى ئەو کێڵگانە مه‌ترسى بۆ سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ هه‌یه‌". , شاره‌وانى شه‌شى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى ڕونكردووه‌ته‌وه‌، له‌درێژه‌ى هه‌ڵمه‌ته‌ هاوبه‌شه‌كه‌یاندا بۆ سه‌ر ئه‌و كێلگه‌ زیاده‌ڕوویانه‌ ده‌ستیانگرتووه‌ به‌سه‌ر چه‌ند كه‌لوپه‌لێكى ئاوداندا. ,