گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆى ڕوداوێکی تەقەکردن لەنزیک کۆشکی سپی کەسێک کوژرا و پێنجی دیکەش برینداربوون

2019.09.20 - 08:49
بەهۆى ڕوداوێکی تەقەکردن لەنزیک کۆشکی سپی کەسێک کوژرا و پێنجی دیکەش برینداربوون
ناس کورد- بەهۆی دەستڕێژی گولە لەنزیک کۆشکى سپى ئەمڕۆ هەینی، کەسێک کوژرا و پێنجى دیکەش برینداربوون. , بەگوێرەی هەواڵێکى ئاژانسى ڕۆیتەرز، ئەمڕۆ هەینی، 20ى ئەیلولى 2019، پۆلیسی ئەمریکا ڕایگەیاندووە: " سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، کەسێک  بەهۆی دەستڕێژی گولەوە لەنزیک کۆشکی سپی کوژراوە و پێنجى دیکەش برینداربوون". , ئەوەش خراوەتەڕو، پۆلیسى واشنتن لە ئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە ڕوداوەکە، بەڵام تا ئێستا نەزاندراوە ئایا ڕوداوەکە تەقەکردنێکی ئاسایی بووە، یاخود ڕوداوێکی تیرۆرستییە. , بەڵام پۆلیس ئەوەى ئاشکرانەکردووە، ئایا ئەنجامدەرانی ڕوداوەکە دەستگیرکراون یاخود نا. , ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو پێنج کەسەی کە لە ڕوداوەکەدا برینداربوون، خێرا گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و باری تەندروستیان جیگیرە. , ,