گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکوەزیرانى عێراق داوا لە کۆمپانیا و کارگە چینى و جیهانییەکان دەکات بەشداربن لە هەستانەوەى عێراق

2019.09.20 - 08:35
سەرۆکوەزیرانى عێراق داوا لە کۆمپانیا و کارگە چینى و جیهانییەکان دەکات بەشداربن لە هەستانەوەى عێراق
ناس کورد- سەرۆکوەزیرانى عێراق داوا لە کۆمپانیا چینى و جیهانییەکان دەکات، بەشدارى بکەن لە هەستانەوە و دووبارە بونیادنانەوى ژێرخانى عێراق. , لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەى عادل عەبدولمەهدى ئەوەى بڵاوکردووەتەوە، سەرۆکوەزیرانى عێراق ئامادەبوە لە "کۆنگرەى پیشەسازى جیهانى 2019"، کە لە شارى خێفی لە چین بەڕێوەچووە، ئەوەش لەپاش بانگهێشتنامەیەک کە لە هاوتا چینییەکەیەوە بەدەستى گەیشت. , ئاماژە بەوشکراوە، عادل عەبدولمەهدى لەمیانى وتەیەکیدا لەو کۆنگرەیە وتویەتى: "عێراق ئەمڕۆ لە هەر ڕۆژێک زیاتر پێوستى بە توندکردنى پەیوەندییەکانێتى لەگەڵ وڵاتانى ئاسیا بەتایبەت چین، ئەوەش بەو ئاڕاستەى کە وڵاتەکەمان ببوژێتەوە". , سەرۆکوەزیرانى عێراق لە وتەکانیدا داواى لە کارگە و کۆمپانیا چینى و جیهانییەکان کرد، پشکدار بن لە هەستانەوە و دووبارە بونیادنانەوەى ژێرخانى عێراق. , عادل عەبدولمەهدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق دوێنێ پێنجشەممە 19ى ئەیلولى 2019، گەیشتە چین و پێشتر لە ڕاگەیەندراوێکدا بە گرنگەوە باسى لەو سەردانەى کرد بۆ ئەوەى بتواندرێت پەیوەندییەکانى وڵاتەکەى لەگەڵ چیندا تۆکمە بکات. , ,