گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرهەم ساڵح خەڵاتی خوێندکارە یەکەمەکانی قۆناغی ئامادەیی سنوری ھەولێر و دھۆکی کرد[وێنە]

2019.09.19 - 21:28
بەرهەم ساڵح خەڵاتی خوێندکارە یەکەمەکانی قۆناغی ئامادەیی سنوری ھەولێر و دھۆکی کرد[وێنە]
ناس کورد- سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق لە شارى هەولێر رێوڕەسمێکى بۆ خەڵاتکردنى خوێندکارە یەکەمەکانی قۆناغی ئامادەیی سنوری ھەولێر و دھۆکی، ئەنجامدا. . لە راگەیەندراوێکى سەرۆکایەتى کۆمارى عێراقدا ئاماژە بەوە کراوە "ئەمڕۆ (پێنجشەممە) 19ى ئەیلولى 2019) بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق لە شاری ھەولێر خەڵاتی خوێندکارە یەکەمەکانی قۆناغی ئامادەیی سنوری ھەولێر و دھۆکی کرد".   . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لە میانی مەراسیمێکدا کە سەرۆکایەتی کۆمار بۆ خەڵاتکردنی خوێندکارە سەرکەوتووەکانی قۆناغی ئامادەیی ئەنجامی دابوو، بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق وتەیەکی پێشکەش بە خوێندکارە سەرکەوتووەکان کرد و ڕایگەیاند، کە زۆر خۆشحاڵم ئەمڕۆ لە شاری ھەولێری ئازیز بەدیدەنیتان شاد دەبم و بەشداری خۆشی و شادی ئەم سەرکەوتنەتان دەکەم، بەم بۆنەیەشەوە پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاڕاستەی خۆتان و کەسوکارتان دەکەم. . ئاماژە بەوەش کراوە، سەرۆک کۆمار وتوویەتى : سەرکەوتنی ئێوە بۆ خۆتان و کەسوکارتان و ئایندەی وڵاتەکەشمان گرنگە، بۆیە داواتان لێدەکەم کە جێ دەستان لە بوژاندنەوە و بونیادنانەوەی وڵات دیار و پرشنگدار بێت، دڵنیاشم ھەر وا دەبێت. . لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو، سەرۆک کۆمارى عێراق لە پێویستى زانیوە حکومەت گرنگی زیاتر بە باشکردنی پرۆگرامی خوێندن بدات و ھەوڵەکانی چر بکاتەوە لە پێناو دابینکردنی پێداویستی خوێندن و خوێندکاران. .