گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتى هەرێم لەبارەی دامەزراندنەوە نووسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتەکان کرد [بەڵگە]

2019.09.19 - 20:06
حکومەتى هەرێم لەبارەی دامەزراندنەوە نووسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتەکان کرد [بەڵگە]
  ناس کورد- حکومەتی هەرێمى کوردستان لەبارەی کاروباری فەرمانگە حکومییەکانەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد و یەکێک لە بڕیارەکانیش ئەوەیە کە نووسراوی دامەزراندن لە ئەنجومەنی وەزیران وەرناگیرێت، هاوکات بڕیاردراوە هاوکاری دارایی و کڕینی ئۆتۆمبێل بۆ کاروباری تایبەت ڕابگیرێت. . بەگوێرەی نوسراوێکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کە واژووی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی حکومەتی لەسەرە، حکومەتی هەرێم کۆمەڵێک بڕیاری لەبارەی فەرمانبەران و مووچەخۆران و دامەزراندنەوە دەرکردووە و ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەتەکانی کردووە و داوای کردووە داواکارییان بۆ چەند مەبەستێک پێشکەش نەکەن و ئەو کارانە ڕاگیراوون. . لە نووسراوەکەدا داوا لە وەزارەتەکان کراوە داواکاری دامەزراندنیان بۆ نەنێردرێت و ئاماژە بەوەکراوە: "داواکاری دامەزراندن نەنێردرێت بۆمان، تا ئەو کاتەی لە چوارچێوەی یاسای بودجەی ساڵانەدا لەلایەن ئەنجومەنی باڵای ڕاژەوە ڕێکدەخرێت، بەپێچەوانەوە ڕەتدەکرێتەوە". . هاوکات لە نووسراوەکەدا روونکراوەتەوە، گەڕانەوەی فەرمانبەران بۆ ڕاژەی سەربازی و شارستانی ڕاگیراوە، تەنها ئەو فەرمانبەرانە نەبێت کە بەهۆی حوکمی دادگا لە ڕاژە دابڕاون، بەپێچەوانەوە ئەوانیش نوسراوەکانیان  وەرناگیرێت. . هەروەها حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە، کڕینی ئۆتۆمبێل بۆ کاری تایبەت و هاوکاری دارایی بۆ هەر مەبەستێک ڕابگرێت و هیچ داواکارییەکی لەو شێوەیە قبوڵ نەکات. . هاوکات درێژکردنەوەی ماوەی خزمەتی ئەو فەرمانبەرانەی ماوەی یاساییان تەواو بووە، یەکێکی دیکەیە لەو خاڵانەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە، داواکاری بۆ پێشکەش نەکەن. .