گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زەین عابدین ئەو دیکتاتۆرەى لەوڵاتەکەى دەر کرا لەتاراوگە کۆچى دوایى کرد

2019.09.19 - 19:33
زەین عابدین ئەو دیکتاتۆرەى لەوڵاتەکەى دەر کرا لەتاراوگە کۆچى دوایى کرد
ناس کورد- زەین عابدین بن عەلى، سەرۆکى پێشووترى وڵاتى تونس لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى وڵاتى سعودیە بەهۆى نەخۆشییەوە لە تەمەنى 83 ساڵیدا کۆچى دوایى کرد. . بن عەلى لەساڵى 1987 تاوەکو سەرەتاى سەرهەڵدانى شۆڕشەکانى بەهارى عەرەبى لەساڵى 2011  کە لەتونسەوە دەستى پێکرد دژ بەدەسەڵاتدارانى ناوچەکە، سەرۆکى تونس بوو، لەگەڵ سەرهەڵدانى شۆڕشەکەشدا لەوڵاتەکەیدا و لەژێر فشارى خۆپیشاندەراندا وڵاتەکەى بەجێهێشت و هەڵهات بەرەو سعودیە. . لەو کاتەوەى کە لەلایەن وڵاتى سعودیەوە داڵدە درا بوو کۆمەڵێک کۆت و بەندى بەسەردا سەپێنرا و  بۆى نەبوو  هیچ چالاکیەکى سیاسى ئەنجام بدات. . لەلایەن دادگاکانى وڵاتەکەشیەوە بەئامادە نەبوونى خۆى سزاى زیندانیکردنى هەتا هەتایى بەسەردا سەپێنرا و  لەلایەن بن عەلیشەوە ئەو دادگایکردنە بە گاڵتەجاڕی ناوبرا. . کورتەیەک لەژیانى بن عەلى : . ساڵى 1936 لەناوچەى حەمام سوسەى تونس لەدایک بووە و پەیمانگایەکى سەربازى و ئەمنی لە فەڕەنسا تەواو کردووە. . لەنێوان ساڵانى 1964بۆ 1974 بەرپرسارێتى سەربازى و هەواڵگرى پێدراوە و لەساڵانى 1977 تا 1980 سەرۆکى دەزگاى ئاسایشى نەتەوەیى وڵاتەکەى بووە. . ساڵى 1980 کراوەتە باڵیۆزى وڵاتەکەى لە پۆڵەندا و ساڵى 1987 کراوەتە سەرۆک وەزیرانى تونس. . کاتێک ساڵى 1987 حەبیب بۆقییەى سەرۆکى وڵات نەخۆش کەوت، بن عەلى سەرۆکایەتى وڵاتى تونسى گرتە ئەستۆ. . تا ئەوکاتەى لە وڵات دەرکراوە بۆ چوارەمین جار خۆى بۆ سەرۆکایەتى تونس هەڵبژاردووەتەوە و دەستورى بۆ مانەوەشى لەسەر کورسیەکەى هەموار کردەوە. .