گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نابێت هیچ وانەیەک لەجێگەیاندا بخوێندرێت

وەزیری پەروەردە لەبارەی وانەی وەرزش و هونەرەوە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان ئاگاداردەکاتەوە

2019.09.19 - 16:29
وەزیری پەروەردە لەبارەی وانەی وەرزش و هونەرەوە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان ئاگاداردەکاتەوە
ناس کورد-   وەزیری پەروەردەی هەرێم بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی ئاگادارکردەوە و داوای لێکردن گرنگی زیاتر بە ژینگەی قوتابخانەکان بدەن، بەپێچەوانەوە ئەوەی دەخوێندرێت، هیچی جێگای خۆی ناگرێت، داواشى کردووە نابێت هیچ وانەیەک لەجێگەی وانەی هونەر و وەرزش بخوێندرێت. . ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 19ی ئەیلولی 2019) ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و لە بەشێکی کۆنفڕانسەکەدا ئاماژەی بەوەکرد :"پێویستە لە قوتابخانەکاندا گرنگییەکی زۆر بە باخچە و ژینگەی قوتابخانە بدرێت و ئەرکی بەڕێوەبەرەکانە کە ئەوە جێبەجێبکەن و ژینگەیەکی لەبار بۆ قوتابیان دابین بکەن". . وەزیری پەروەردە وتیشی :"ئەگەر ئێمە نەتوانین ژینگەیەکی ئارام بۆ قوتابیان دابین بکەین و بەڕاستی نەیسەلمێنین کە قوتابخانە جێگەیەکی ئارامە، ئەوا ئەوەی دەخوێندرێت هیچ جێگایەک ناگرێت و سودی بۆ قوتابیان نابێت". . هاوکات ئالان حەمەسەعید باسی لەوەکرد، پێویستە لەمساڵی خوێندندا، بەگوێرەی ئەو بەشە وانەیەی کە دیاریکراوە سەرجەم وانەکان بخوێنرێن و هیچ وانەیەکی وەک هونەر و وەرزش پەراوێز نەخرێن، چونەک ئەوانیش وانەی گرنگن و نابێت بەبێ بڕیاری وەزارەت هیچ قوتابخانەیەک ئەو وانانە پەراوێز بخەن. . بە وتەی وەزیری پەروەردە، لە ساڵانی ڕابردوودا لە هەندێک قوتابخانەدا وانەی وەرزش و هونەر پەراوێز خرابوون و وانەی دیکە لەجێگەی خوێندراوە. .