گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێتى: لە بازگە ڕێگری لە مەحمود سەنگاوی کراوە بچێتە هەولێر

2019.09.19 - 12:52
یەکێتى: لە بازگە ڕێگری لە مەحمود سەنگاوی کراوە بچێتە هەولێر
ناس کورد- وتەبێژی یەکێتی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەکاتی چوونی مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتى بۆ هەولێر لە بازگە ڕێگری لێکراوە و گەڕاندوویانەتەوە بۆ سلێمانی. . ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ی ئەیلولی 2019، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەکێتى وتی، "ئەوەى بەرانبەر مەحمود سەنگاوی کراوە لە بەرانبەر هەموو هاوڵاتیانى هەرێمی کوردستان کراوە و داوا لە سەرجەم لایەنەکان دەکەین ئەمە قبوڵ نەکەن چونکە ئێمەش وەک یەکێتى ئەمە قبوڵ ناکەین." . ناس کورد پەیوەندی بە مەحمود سەنگاوییەوە کرد بەڵام ڕەتیکردەوە لێدوانێک لەسەر بابەتەکە بدات. . زیاتر بخوێنەوە: یەکێتى: وتەکانى مەحمود سەنگاوى گوزارشت لە یەکێتى ناکات زیاتر بخوێنەوە: بارەگای بارزانی وەڵامی مەحموود سەنگاوی دایەوە
.
ڕاشیگەیاند، "هەولێر و هەموو شارەکانی هەریم موڵکی هەموو هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانە و ئەوەی کراوە کارێکی زۆر هەڵە بوە و لێدانە لە هەموو ڕێککەوتنەکانی نێوان پارتی و یەکێتی". . ئاماژەى بەوەشکرد، "پێویسته‌ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش هه‌ڵوێستایان هه‌بێت و رێگه‌نه‌ده‌ن هیچ لایه‌نێك هه‌ولێر بۆ خۆی قۆرخ بكات، چونكه‌ هه‌ولێر پایته‌ختی كوردستانه‌ و هی هه‌موانه‌." .