گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەروەردە ڕونکردنەوە لەسەر ڕێگەنەدان بە وانەوتنەوەی مامۆستای پیاو لە قوتابخانەی کچان دەدات

2019.09.19 - 12:21
پەروەردە ڕونکردنەوە لەسەر  ڕێگەنەدان بە وانەوتنەوەی مامۆستای پیاو لە قوتابخانەی کچان  دەدات
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر سەبارەت بە ڕێگەنەدان بە وانەوتنەوەی مامۆستایانی پیاو لە قوتابخانەکانى کچاندا ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "هیچ بریارێکی لەو شێوەیە بونی نییە". . ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ی ئەیلولی 2019، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەواڵی بڵاوبوونەوەى ڕێگەنەدانی مامۆستای پیاو بۆ وتەنەوەى وانە لە قوتابخانەکانی کچان بڵاوبووەتەوە، بەڵام "لە ڕاستیدا وەزیری پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتی پەروەردەی ھەولێر ھیچ جۆرە بڕیارێکی لەو بارەیەوە نەداوە و ئەم بابەتەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و ھیچ بنەمایەکی نییە." . پێشتر چەند بابەتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە کە گوایە بە بڕیاری وەزارەتى پەروەردە مامۆستایانى پیاو بۆیان نییە لە قوتابخانەکانى کچان وانە بڵێنەوە.