گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران مانۆڕێکی سەربازی لە کەنداو ئەنجام دەدات

2019.09.19 - 11:15
ئێران مانۆڕێکی سەربازی لە کەنداو ئەنجام دەدات
ناس کورد- وێڕاى هەستیارى ناوچەکە، ئێران بە بەشداری 200 کەشتی جەنگی، مانۆڕێکی سەربازی لە ئاوەکانی کەنداو ئەنجام دەدات. , موجتەبا موحەمەدی، فەرماندەی ناوچەی یەکی هێزە دەریاییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند: "بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە، 22ی ئەیلولی 2019، مانۆڕێکی سەربازی بە بەشداری 200 کەشتی جەنگی ئەنجام بدات". , ئەو فەرماندەیەى ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە: "مانۆڕەکە بە هاوبەشی لەنێوان هێزە دەریاییەکانی سوپای پاسداران و سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێت، هەروەها لە ناوچە دەریاییەکانی کەنداو لەنزیک هورمز بەڕێوەدەچێت". , ئەمەش لەکاتێکدایە کە بەهۆی هێرشەکان بۆسەر پاڵاوگە نەوتییەکانی سعودیە، ئالۆزی نێوان ئەمریکا و ئێران بەرەو دۆخێکی ئاڵۆزتر ڕۆشتوە، بەتایبەت ئێران تۆمەتبار دەکرێت بە ئەنجامدانی ئەو هێرشە، ئەمریکاش بەڵێنی سەپاندنی سزای زیاتری بەسەر ئێراندا داوە. , ,