گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرکردەیەکى عێراقى هۆشدارى دەدات

2019.09.18 - 22:17
سەرکردەیەکى عێراقى هۆشدارى دەدات
ناس کورد- سەرۆکى ڕەوتى حیکەى نیشتیمانى هۆشدارى دا لەبارەى ئالۆزییەکانى ناوچەکە و دەڵێت، پێویستە ئاڵۆزییەکان لەڕێى گفتوگۆوە هێور بکرێنەوە. , ئەمڕۆ عەمار حەکیم، سەرۆکى ڕەوتى حیکەى نیشتیمانى لەگەڵ جۆن ویڵکس، باڵوێزى بەڕیتانیا لە عێراق کۆبوەوە، لە ڕاگەیەندراوى نوسینگەى عەمار حەکیم هاتووە: "لە چاوپێکەوتنەکەى لەگەڵ باڵوێزى بەڕیتانیا، سەرۆکى ڕەوتى سەدر باسى لە بارودۆخى سیاسی ناوچەکە و عێراق کردووە، هەروەها هەردوولا جەختیان لە بەهێزکردنى پەیوەندییەکانى نێوان عێراق و بەڕیتانیا کردووەتەوە". , لەو کۆبوونەوەیەدا، عەمار حەکیم داواى کردووە: "گرنگە بارودۆخى ناوچەکە هێور بکرێتەوە و لەڕێى گفتوگۆوە کێشەکان چارەسەر بکرێن". , ئەو سەرکردە عێراقییە، هۆشداریشى داوە لەوەى ئاڵۆزبوونى ناوچەکە لەدەستدەرچێت و کاریگەرى لەسەر جیهات و ناوچەکە بکات. , ئەو وتانەى عەمار حەکیم لەکاتێکدایە، لە ئێستادا ئاڵۆزییەکانى نێوان ئێران و ئەمریکا لەبارەى هێرشەکانى سەر سعودیە زۆر بەرز بوەتەوە و ئەمریکا و سعودیە هەڕەشە لە ئێران دەکەن بەوەى ئەو هێرشە لەلایەن ئەو وڵاتەوە ئەنجامدراوە. , , , ,