گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قەرز لە جوتیاران وەردەگیرێتەوە

حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

2019.09.18 - 16:47
حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد
ناس کورد- ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەیەکدا چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد، دیارترینیان ڕیکخستنەوەى خاڵە گومرگییەکان و وەرگرتنەوەى قەرزەکانى حکومەتە لاى جوتیاران. , ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی ئەیلولی 2019، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی کۆبوەوە، ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد، ماڵپەری فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەى خستوەتەڕو: "ئەنجومەنی وەزیران لەسەر چوار بابەتی سەرەکی بڕیاریداوە و یەکەمیان گفتوگۆ کراوە دەربارەی ڕێکخستنەوە و هەماهەنگیکردن لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان". , لە ڕاگەیەندراوەکە ئەوەش هاتووە: "ئەنجومەنەکە بڕیاریدا لیژنەیەکی تایبەتمەند لە وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان پێکبهێنرێت، بۆ پێکەوە بەستنەوەی دەروازە گومرگییەکان بەئامانجی ڕێکخستنەوە و باشترکردنیان". , پێگەی فەرمی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە: "بڕگەی دووەمی کۆبووەنەوەکە تایبەت بووە بە خستنەڕوی بابەتی قەرزە کشتوکاڵییەکان کە 8 هەزار و 868 جوتیار سوودمەند بوون لەو قەرزانە، کە بڕی 222 ملیار و 533 ملیۆن دینار لاى ئەو جوتیارانەیە، ئەنجومەنی وەزیران هەردوو وەزیری کشتوکاڵ و دارایی ڕاسپاردووە بۆ پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکارییەکی یاسایی بۆ چۆنیەتی گێڕانەوەی قەرزەکان بە شێوەیەک لەگەڵ باروگوزەرانی جوتیاران بگونجێت". , هاوکات لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا باسیلێوەکراوە: "ڕەشنووسی دووەمی پلانی تەشریعی باس کراوە لە چوارچێوەی هێڵە گشتییەکانی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە لیژنەیەکی یاسایی پێکبهێنرێت بۆ دەستنیشانکردنی ئەو پڕۆژەیاسایانەی کە پێویستە لەم وەزرە یاساییەدا بنێردرێنە پەرلەمانی کوردستان". , ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەبارەی پێداچونەوە بە میکانیزمەکانی (پاراستنی مافی خاوەندارێتی هزری-قانون حمایە الملکیە الفكریە) کردووە، بە لەبەرچاوگرتنی ستانداردە جیهانییەکان و پاراستنی خاوەن مافە هزرییەکان لە بوارەکانی هونەری، بازرگانی، پیشەسازی و کشتوکاڵی، بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتە پەیوەندیدارەکان راسپێردران کە کاری پێویست ئەنجام بدەن، وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە. , ,