گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تائێستا حکومەتی عێراق نە وتەبێژی هەیە نە بەشی کوردی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانیش دانراوە

2019.09.18 - 14:11
تائێستا حکومەتی عێراق نە وتەبێژی هەیە نە بەشی کوردی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانیش دانراوە
ناس کورد- دواى نزیکەى ساڵێک بەسەر دەستبەکاربوونى کابینەى پێنجەمى حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتى عادل عەبدولمەهدى، هێشتا هیچ وتەبێژێکى فەرمى بۆ حکومەتەکەى دیارینەکراوە. . هاوکات تائێستا هیچ کارمەندێک بۆ بەشی کوردی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی دانەنراوە لەکاتێکدا سێ کارمەند بە ناونیشانى وتەبیژى نوسینگە لە پێکهاتەى عەرەب و مەسیحی هەن. . تەنانەت تائێستا ماڵپەڕی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران تەنها زمانەکانى عەرەبی و ئینگلیزی تێدایە بەبێ زمانی کوردی. . لەو بارەیەوە، سەلیم شوشکەیی، پەرلەمانتارى کورد لە پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، "دانەنانى وتەبێژ بۆ نوسینگەکەى سەرۆک وەزیران کارێکى نامۆ و پێچەوانەى یاساییە، بەپێى دەستورى عێراق زمانى کوردیش زمانى فەرمى میدیاکانە." . پەرلەمانتارە کوردەکە بە ناوى سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکانەوە داوا دەکات بۆ گەیاندنى ڕاوبۆچوونى کورد لە حکومەتتدا وتەبێژێکى کوردیش لە نوسینگەکەى عادل عەبدولمەهدیدا دیاریبکرێت.