گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژنە مەترسیدار و شۆخ و شەنگەکە بە مردووی دۆزرایەوە

2019.09.18 - 13:38
ژنە مەترسیدار و شۆخ و شەنگەکە بە مردووی دۆزرایەوە
ناس کورد- ڕۆژنامەى دەیلى مەیلى بەریتانى بڵاویکردەوە، کلۆدیا ئۆتچۆى، ژنە مافیاى مەکسیکى و بازرگانى مادە بێهۆشکەرەکان و سەرپەرشتیارى ترسناکترین گروپى تاوانکاری کوشتن لە یەکێک لە دورگەکانى مەکسیکدا بە هۆکارێکى نادیار گیانى لەدەستداوە. . ڕۆژنامەکە ئاماژەى بەوەکردووە، کلۆدیا چەندین تاوانى کوشتنى ئەنجامداوە و سەرپەرشتى گروپى "لۆس ئەنتراکستى و گروپێکى تایبەت بە کوشتنی لە شارى سنالۆى مەسکیک کردووە و هاوڕییەکى نزیکى خۆسیە ڕۆدریگۆ، سەرۆکى گەورەترین مافیا و باندە بازرگانیکردن بە مادە بێهۆشکەرەکانى مەکسیک بووە، کلۆدیا بەهۆى ئەوەى بەردەوام لەژێر پاسەوانیەکى توندوتۆڵدا بووە پۆلیس نەیتوانیوە دەستگیرى بکات. . کلۆدیاى تەمەن 35 ساڵ بووە، پێشتر پیشەى فاشیۆنى جلوبەرگ بووە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا کەسێکى چالاک بووە و بەردەوام لەسەر شێوازى ژیانى و وێنە جوانەکانى خۆى بە جلوبەرگى وەرزشى و چەکەوە بڵاوکردووەتەوە و بەو هۆیەشەوە چەند جارێک هەژمارەکانى لە فەیسبوک و تویتەر ڕاگیراوە. . دەیلى مەیلى ئەوەشى بڵاوکردووەتەوە، بەپێى زانیارییەکانى دەزگاکانى لێکۆڵینەوە کلۆدیا لەگەڵ پێاوێکى نەناسراودا لەنێو یانەیەکی شەوانەدا بووە پێش گیانلەدەستدانى،  دواتریش پێکەوە چونەتە ماڵەوە لە دورگەى مۆسالاى شارى کۆلیاکانى مەکسیک و مادەى بێهۆشکەریان خواردووە و دواتر نووستوون. . هەر بەپێى زانیارییەکانى ڕۆژنامەکە سەرلەبەیانى پیاوەکە ویستویەتى بەخەبەرى کاتەوە دواتر بینویەتى گیانى لەدەستداوە و دەستبەجێ پەیوەندى بە پۆلیسەوە کردووە. . بەپێى ڕاپۆرتى پزیشکى دادوەریش پاش توێکاریکردنى سەرەتاى بۆ تەرمەکەى، ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کلۆدیا بەهۆى خنکانەوە گیانى لەدەستداوە، لە هەمان کاتتدا ئەوەش ئاشکرا کراوە مادەیەکى بێهۆشکەرى زۆرى خواردووە و لەکاتێکى تریشدا تەواوى وردەکارییەکانى هۆکارى گیانلەدەستدانى کلۆدیا بڵاو بڵاودەکرێتەوە.