گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرهەم ساڵح و نێچیرڤان بارزانى: بەردەوامى بە گفتوگۆ بدرێت بۆ چارەسەرى کێشەکان

2019.09.18 - 08:52
بەرهەم ساڵح و نێچیرڤان بارزانى: بەردەوامى بە گفتوگۆ بدرێت بۆ چارەسەرى کێشەکان
ناس كورد- بەرهەم ساڵح و نێچیرڤان بارزانى کۆبوونەوە و جەختیان لەبەردەوامیدان بە گفتوگۆ کردەوە بۆ چارەسەرى کێشەکانى هەرێم و بەغدا. . بەپێی ڕاگەیەنراوى کۆتایی کۆبوونەوەکە، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق و نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان گفتوگۆیان لەبارەی پرسەکانى بودجەى گشتیی ساڵى داهاتووى عێراق و ماددەى (140) و داڕشتنى یاساکان و هەڕەشە و مەترسییەکانى تیرۆ و توندڕەوى کردووە. . هەروەها جەختیان کردووەتەوە کە پێویستە کێشەکان لەسەر بنەماى دەستور چارەسەر بکرێن. . لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پاراستنی یەکڕیزیى لایەنە کوردستانییەکان لە عێراق و هێزە عێراقییەکان و کارى پێکەوەییان و یەکدەنگى لەسەر پرسە چارەنووسسازەکان و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا کراوەتەوە. . ئێوارەى دوێنێ، 17ى ئەیلولى 2019، بەرهەم ساڵح بەسەردانێک گەیشتە هەولێر و و لەلایەن نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.