گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

حه‌وت هه‌زار پرۆژه‌ى وه‌همى و ڕاگیراو له ‌عێراقدا هه‌ن‌

لیژنه‌ى خزمه‌تگوزارییه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق بۆ ناس كورد: 200 تریلیۆن دینارى پڕۆژه‌كان به‌هه‌ده‌ر دراوه

2019.09.17 - 23:10
لیژنه‌ى خزمه‌تگوزارییه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق بۆ ناس كورد: 200 تریلیۆن دینارى پڕۆژه‌كان به‌هه‌ده‌ر دراوه
ناس کورد-‌ په‌رله‌مانتارێكى عێراق بڕه‌ پاره‌یه‌كى خه‌یاڵى ئاشكرا ده‌كات، كه‌ بۆ دابینكردنى پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانى عێراق ته‌رخانكراوه،‌ به‌ڵام به‌هه‌ده‌ر دراوە و پرۆژەکانیش "وەهمین"‌. , جاسم خه‌مات، ئه‌ندامى لیژنه‌ى خزمه‌تگوزارییه‌كان له ‌په‌رله‌مانى عێراق تایبەت به ‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند: "به‌پێى ئه‌و پڕۆژانه‌ى كه‌ لیژنه‌ى خزمه‌تگوزارى تۆمارى كردوون، جگه‌ له ‌هه‌رێمى كوردستان له‌ ساڵى 2003ه‌وه‌ نزیكه‌ى حه‌وت هه‌زار پرۆژه‌ى وه‌همى و ڕاگیراو له ‌عێراقدا هه‌ن‌". , په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى عێراق ڕونیشى كردووه‌ته‌وه،‌ له ‌ساڵى 2016ه‌وه‌ هه‌ندێك له‌و پڕۆژانه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ كار و به‌شێكیشیان نه‌ماون و بونه‌ته‌ "وه‌همى" و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ نزیكه‌ى 200 تریلیۆن دینار به‌هه‌ده‌ر دراوه‌. , خه‌مات داواشى كردووە، به‌دواداچوون بکرێت بۆ پڕۆژه‌ ته‌واو كراوه‌كان و ئه‌وانه‌شى ته‌واو نه‌كراون و پاره‌یان له ‌بودجه‌ى ده‌وڵه‌تیشه‌وه‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌وانه‌ بكرێت كه‌ به‌هۆى ئه‌و پڕۆژانه‌وه‌ تێوه‌گلاون به‌ گه‌نده‌ڵى. , ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، ساڵانه‌ له ‌زۆربه‌ى پارێزگاكانى عێراقدا، به‌تایبه‌تى شارى به‌سره‌ و به‌غدادى پایته‌ختیش ناڕه‌زایه‌تى و خۆپیشاندان به‌هۆى كه‌مى خزمه‌تگوزارییه‌وه‌ سه‌رهه‌ڵده‌دات، خه‌ڵكى ناڕازى داوا ده‌كه‌ن خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تایه‌كانیان بۆدابین بكرێت.   ,