گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

میسر نزیكبووه‌ته‌وه‌ له‌ شكاندنى ڕیكۆردى 100ملیۆنى له‌ڕووى ژماره‌ى دانیشتوانه‌وه‌

2019.09.17 - 20:57
میسر نزیكبووه‌ته‌وه‌ له‌ شكاندنى ڕیكۆردى 100ملیۆنى له‌ڕووى ژماره‌ى دانیشتوانه‌وه‌
ناس کورد- به‌گوێره‌ى ده‌زگایه‌كى سه‌ر به‌ ناوه‌ندى گشتى ئامارى میسر، ژماره‌ى دانیشتوانى ئه‌و وڵاته‌ به‌رزبووته‌وه‌ و 99 ملیۆنى تێ په‌ڕاندووه‌ و نزیكبووه‌ته‌وه‌ له‌ 100 ملیۆن دانیشتو. , هه‌ر به‌پێى ئامارى ئه‌و ده‌زگایه‌ كه‌ ناوى 'الساعه‌ السكانیه‌' و له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕى فه‌رمى ده‌زگاى ئامارى میسر بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و مانگى حوزه‌یرانى ساڵى ڕابردوو ئه‌نجامدراوه‌، ژماره‌ى دانیشتوانى میسر گه‌یشتووه‌ته‌ 99 ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س. , شارى قاهیره‌ى پایته‌خت به‌پله‌ى یه‌كه‌م هاتووه،‌ كه‌ ڕێژه‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى له‌شاره‌كانى تر زیاتره‌ و نۆ ملیۆن و 900 هه‌زار خه‌ڵكى تێدا ده‌ژێت، پاش ئەویش شارى جیزه‌ دێت كه‌ ژماره‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى گه‌یشتووه‌ته‌ نۆ ملیۆن و 38 هه‌زار هاوڵاتى. , ماڵپه‌ڕێكى ناوخۆى میسریش بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ته‌نها له‌ماوه‌ى سێ مانگدا نزیكه‌ى 300 هه‌زار منداڵ له‌دایك بوون،‌ ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى كه‌ ئاماره‌كه‌ ئه‌نجامدراوه‌. , به‌پێى پێشبینییە‌كانى ده‌زگاى ئامارى میسریش كه‌ له‌ دووتوێى توێژینه‌وه‌یه‌كدا خراوه‌ته‌ ڕوو، ساڵى 2030 ژماره‌ى دانیشتوانى وڵاتەکە 119 ملیۆنێش تێپەڕ دەکات، ساڵى 2052 ده‌بێته‌ زیاتر له‌ 153 ملیۆن كه‌س. , به‌پێى ڕێزبه‌ندى وڵاتانى جیهان له‌ڕووى ژماره‌ى دانیشتوانه‌وه‌، چین یه‌كه‌م وڵاته‌ و ژماره‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى نزیكه‌ى ملیارێك و 400 هه‌زار كه‌سه‌، له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى عه‌ره‌بیش میسر به‌ پله‌ى یه‌كه‌م دێت و به‌دواى ئه‌ویشدا وڵاتى جه‌زائیر و عێراقیش پله‌ى سێهه‌مى وڵاتانى عه‌ره‌بییه‌. , ,