گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

بە تۆمەتى بەرتیل و هێنانەناوەوەى خۆراکى خراپ دوو به‌ڕێوەبه‌ر له‌ گه‌رمیان ده‌ستگیركران

2019.09.17 - 17:55
بە تۆمەتى  بەرتیل و هێنانەناوەوەى خۆراکى خراپ  دوو به‌ڕێوەبه‌ر له‌ گه‌رمیان ده‌ستگیركران
ناس کورد- دڵشاد سه‌ید عه‌لی له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژدا به‌دوو تۆمه‌تی جیا دوو به‌ڕێوبه‌ر له‌ گه‌رمیان ده‌ستگیر کران، یەکێک لە دۆسییەکان تایبه‌ته‌ به‌ "وه‌رگرتنی به‌رتیل". , عه‌لی جه‌مال قدوری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان تایبەت به‌ ناس كوردی ڕاگه‌یاند: "به‌بڕیاری دادوه‌ر هه‌ر یه‌ك له‌ به‌ڕێوبه‌ری گومركی گه‌رمیان و به‌ڕێوبه‌ری وه‌به‌رهینانی گه‌رمیان ده‌ستگیركراون". , وتەبێژى پۆلیسی گەرمیان وتى: "دوێنێ حسێن ئه‌حمەد، به‌ڕێوبه‌ری گومركی گه‌رمیان، به‌پێی ماده‌ی 341ی یاسای سزادانی عێراقی و به‌ بڕیاری دادوه‌ر ده‌ستگیركراوه‌، ئه‌مڕۆش عومه‌ر محەمەد، به‌ڕێوبه‌ری وه‌به‌رهێنانی گه‌رمیان به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 307 له‌ یاسای سزادانی عێراق ده‌ستگیركراوه"‌. , "هه‌ردوو دۆسییه‌كه‌ له دادگای ده‌ستپاكی گه‌رمیانه‌، ئەو دوو بەرپرسەش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ڕاگیراون له‌ ئێستادا له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گرتن و گواستنه‌وه‌ی گه‌رمیان ماونه‌ته‌وه‌ ". , به‌پێی زانیارییه‌كانی ناس كورد، ده‌ستگیركردنی به‌ڕێوبه‌ری گومركی گه‌رمیان بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌ مانگی 3ی ئه‌مساڵ، 21 تۆن جگه‌ری به‌ستوو به‌بێ پشكنین له‌ مه‌رزی نیوده‌وله‌تی په‌رویزخان هاتوەتە ناوەوە. , ئه‌و ماده‌یه‌شی كه‌ به‌ڕێوبه‌ری وه‌به‌رهێنانی گه‌رمیانی پێ ده‌ستگیركراوه‌، مادەی 307 لە یاسای سزادانی عێراقی تایبەتە بە "وەرگرتنی بەرتیل". , ,