گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پرسی دارایی هەرێم تاووتوێ دەکرێت

بەرهەم ساڵح گەیشتە هەولێر و لەلایەن سەرۆکى هەرێمەوە پێشوازى لێکرا

2019.09.17 - 17:33
بەرهەم ساڵح گەیشتە هەولێر و لەلایەن سەرۆکى هەرێمەوە پێشوازى لێکرا
ناس کورد- سەرۆککۆمارى عێراق گەیشتە هەولێرى پایتەخت و لەلایەن سەرۆکى هەرێمى کوردستانەوە پێشوازى لێکرا، وەزیرى دارایی عێراقیش لە شاندەکەى سەرۆککۆمارە و بڕیارە پرسە داراییەکان لەگەڵ هەرێم تاووتوێ بکەن. , بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراق بە سەردانێک لەگەڵ شاندێکیدا گەیشتنە هەرێمى کوردستان، لە هەولێر لەلایەن نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستانەوە پێشوازى لێکرا. , بەگوێرەى زانیارییەکانى ناس کورد، فوئاد حسێن، وەزیرى دارایی عێراق لە گەڵ شاندەکەى عێراقدایە، بڕیاریشە پرسە داراییەکانى هەرێم و بەغداد تاووتوێ بکرێن. , ئومێد سەباح، سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا وتى: "بڕیاربوو شاندێکى باڵاى هەرێم بچێتە بەغداد، بەڵام وەزیرى دارایی عێراق لەم شاندەدایە و هاتوەتە هەرێم، بڕیاریشە هەردوو وەزیرى دارایی و پلاندانانى هەرێم شایستە داراییەکان و ڕوئیای دارایی هەرێم بخەنە بەردەم شاندەکەى بەغداد". , لە ئێستادا پەرلەمانتارانى کورد لە عێراق و چاودێران پێیان وایە، هەرێمى کوردستان دەبێت پەلە بکات لە ڕێککەوتن لەگەڵ عێراق بەر لەوەى پرۆژەیاساى بودجەى عێراق بچێتە پەرلەمان. , ,