گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەزگاى لوتکە: هەر کەسێک کۆچ دەکات بۆ ئەوروپا با ئەم پێداویستیانەى پێبێت

2019.09.17 - 14:18
دەزگاى لوتکە: هەر کەسێک کۆچ دەکات بۆ ئەوروپا با ئەم پێداویستیانەى پێبێت
ناس کورد- دەزگای لوتکە  بۆ کاروباری پەنابەران چەند ڕێنماییەکی تایبەت بەو کەسانە بڵاوکردەوە کە دەیانەوێت کۆچ بکەن و داوایان لێدەکات لە گەشتەکەیاندا چەند پێداویستییەکیان پێ بێت. .   ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران، راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات "هەر کەسێک بڕیاریداوە بە ڕێگا نایاساییەکانی وشکانی یاخود دەریایی کۆچ بکات بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا، پێویستە ناسنامەی عێراقی (پـاسپـۆرت)ى پێ بێت، تـا لەکاتی دەستگیرکردندا گرفتی بێ ناسنامەیی بۆ دروست نەبێت و بۆ ماوەی درێژخایەن لە گرتووخانەکاندا نەمێنێتەوە". . سەرۆکى دەزگاى لوتکە بەپێویستى دەزانێت پێش بەڕێکەوتن زانیاری و ناو و ژمارە تەلەفۆنی ئەو کەسانەی هاوسەفەری یەکترن بنێرن بۆ کەسوکاری یەکتر، هەروەها چالاککردنی هێڵی ئینتەرنێت و دابەزاندنی بەرنامەکانی ماسنجەر، وەتس ئەپ، ڤایبەر بۆ مۆبایل و  ناردنی لۆکەیشنی بەردەوامی ئەو ڕێگایانەی پێیاندا دەڕۆن بۆ کەسوکاریان. . ئارى جەلال دڵنیایى ئەوە دەدات کە ئەگەر کۆچبەر ئەو رێنماییانە جێبەجێ بکەن لەکاتی دابڕانیان بە هەر هۆکارێک، زانیاری پێویست لەبەردەستی کەسوکاریان و دەزگای لوتکە دەبێت بە مەبەستی دۆزینەوەیان و هاوکاریکردنیان. .