گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕامبۆ بەفیلمى (کۆتا خوێن)دەگەڕێتەوە ناو دونیای سینەما

2019.09.17 - 12:01
ڕامبۆ بەفیلمى (کۆتا خوێن)دەگەڕێتەوە ناو دونیای سینەما
  ناس کورد- ئەکتەری ناوداری ئەمریکی سلڤیستەر ستالۆن ناسراو بە ڕامبۆ، باس لە نوێترین بەرهەمی خۆیی و گەڕانەوەی کەسایەتی "ڕامبۆ" بۆ ناو سینەماکان دەکات، کە فیلمێکە دژی داخستنی سنورەکانی ئەمریکا بەڕووی پەنابەراندا لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکاوە.   . لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی سکای نیوز، سلڤیستەر ستالۆن وتوویەتى، سەرقاڵی بەرهەمهێنانی بەشی پێنجەمی زنجیرە فیلمی "ڕامبۆ"یە کە تیایدا باس لە پرسی بەقاچاخبردنی مرۆڤ دەکات لە سنورەکانی مەکسیک. . سلڤیستەر ستالۆن دەربارەی بەشە نوێکەی فیلمەکەی ئاماژەی بەوە کرد، ڕامبۆ و پەنابەران لە شوێنێکن کێشەیان هەیە و ڕامبۆ دەیەوێت بەرەو شوێنێک بڕوات کە شەڕی لێنەبێت. . ئەو ئەکتەرە بەناوبانگە جەختیکردەوە:"زۆرینەی هاووڵاتیانی مەکسیک لە دۆخێکی خراپدا دەژین و بە چەندین کێشەی گەورەوە دەناڵێنن و هیوادارام ئەو تاوانە بوەستێت". . بەرهەمهێنانی فیلمە نوێیەکی ڕامبۆ  لەبارەی پەنابەرانی مەکسیکەوە لەکاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوودا دۆناڵد ترەمپ، سنورەکانی وڵاتەکەی بەڕووی پەنابەرانی ئەو وڵاتەدا داخست. https://youtu.be/YPuhNtG47M0 .