گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گۆڕانکاریی ئیداریی لە پارێزگاکان بەردەوام دەبێت

وەزیرى ناوخۆى هەرێم: سەردانى شاندى هەرێم بۆ بەغدا دواخراوە

2019.09.17 - 11:44
وەزیرى ناوخۆى هەرێم: سەردانى شاندى هەرێم بۆ بەغدا دواخراوە
ناس کورد- وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، سەردانى چاوەڕوانکراوى شاندى هەرێم بۆ تاوتوێکردنى پرسی بودجە دواخراوە. . رێبەر ئەحمەد بە رۆژنامەنوسانى راگەیاند "بڕیار بوو شاندێکى تەکنیکى هەرێم بۆ تاوتوێکردنى پرسی بودجە سەردانى بەغدا بکەن، بەڵام سەردانەکە دواخراوە، بەهۆى هاتنى شاندى بەغدا و بۆ هەرێم سەرقاڵى بەرپرسانى عێراقەوە". . لەبارەى گفتوگۆکانى هەرێم و بەغدا بۆ چارەسەرى کێشەکان، وەزیرى ناوخۆى هەرێم ئاماژەى بەوەکرد، هەنگاوى باشیان بڕیوە و هیوادارن لەماوەیەکى نزیکدا بگەنە ئەنجام. . لەبارەى گۆڕانکاریی ئیداریی لە پارێزگاکان، وەزیرى ناوخۆى رایگەیاند گۆڕانکارییەکان بەردەوام دەبن لە پۆستى پارێزگا و هەر پۆستێکى دیکە کە پێویست بکات. . وتیشى "هێشتا دیار نییە پارێزگارى دهۆک کەى دەگۆڕدرێت، ئامانج لەگۆڕانکارییەکانیش بەرەوپێشبردنى کاروباریی ئیدارییە لە پارێزگاکاندا". . لەسەر هەنگاوەکانى وەزارەتى ناوخۆ بۆ پێکهێنانى ئەنجومەنى پارێزگاى هەڵەبجە و دابەشکردنى پۆستەکانى پارێزگاکە، وەزیرى ناوخۆ ئەوەى خستەڕوو کە تا ئێستا هیچ هەنگاوێکیان نەناوە لەو بارەیەوە و رێککەوتنى لایەنەکانى هەڵەبجە لەلایەن ئەوانەوە واژۆنەکراوە.