گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێم

2019.09.17 - 11:23
نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێم
  ناس کورد – نرخی دراوە جیهانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەردا هاتوە و نرخی پاوەنی بەریتانی بەرز بووەتەوە. . فەرید محەممەد لە کۆمپانیای گوڵی گەش لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ (‌سێشەممە، 17ی ئەیلولی 2019) نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەرامبەر بە 120 هەزار و 400 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە کراوە". . نرخی تمەنی ئێرانی کەمێک دابەزینی تۆمارکردوە و  100 هەزار تمەن بەرامبەر بە 10  هەزار و 500 دینار دەفرۆشرێت  و نرخی 100  لیرەی تورکیش بە 21 هەزار و 500  دینارە. . هاوکات نرخی 100 یۆرۆ بە 132 هەزار و 500 دینار، هەروەها نرخی 100 پاوەنی بەریتانیش بە 148 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکراوە.   .