گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بچن بۆ لاى ئەوانەى وەکو مانگاى شیردەرن

خامنەیی: لە هیچ ئاستێکدا دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکەین

2019.09.17 - 10:50
خامنەیی: لە هیچ ئاستێکدا دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
ناس کورد- عەلى خامنەیی رایگەیاند، سیاسەتی فشار بەرانبەر ئێران بایەخی نییە و هەموو بەرپرسانی وڵاتەکەى یەکدەنگن کە لە هیچ ئاستێکدا دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکەن. . بەپێی ئاژانسى میهرى ئێرانى، عەلى خامنەیی رابەرى باڵاى ئێران ئەمڕۆ سێ شەمە 17ى ئەیلولى 2019 لە دانیشتنی وانەوتنەوە بە خوێندکاران رایگەیاندووە "ئامانجی ئەمریکییەکان لە دووبارە باسکردنی پرسی دانوستان لەگەڵ ئێران پیلانە". . وتیشى "هەندێجار دەڵێن دانوستان بە بێ پێش مەرج، هەندێ جاریش دەڵێن دانوستان بە 12مەرج، ئەم وتانە یان نیشانەی سیاسەتی شپرزیی ئەوانە، یان پیلانە بۆ سەر لێشێواندنی لایەنی بەرانبەر". . لەبارەى وتەکانی بەرپرسێکی ئەمریکى کە وتبووی دەبێت لەگەڵ ئێران لەسەر مێزی دانوستان دابنیشن و ئێران مەرجەکانیان قبوڵ بکات، خامنەیی وتى "بۆ ئەم جۆرە دانوستانانە دەبێ بڕۆنە لای ئەو کەسانەی کە وەک مانگای شیردەرن". . جەختیشیکردەوە، ئەوروپییەکان هەر لەو پێناوەدا سوور بوون لەسەر ئەوەی لەگەڵ ئەمریکییەکان دانوستان بکەن، بۆ ئەوەى بیسەلمێنن گوشاری زۆرینە لە سەر ئێران سیاسەتێکی سەرکەوتووە و دەبێت هەر ئەو سیاسەتە بگیرێتە بەر.