گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەردۆگان: سێ ملیۆن ئاوارەى سوریا دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ناوچەى ئارامى ئەو وڵاتە

2019.09.17 - 09:00
ئەردۆگان: سێ ملیۆن ئاوارەى سوریا دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ناوچەى ئارامى ئەو وڵاتە
ناس کورد- رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆمارى تورکیا رایگەیاند "نزیکەى سێ ملیۆن ئاوارەى وڵاتى سوریا دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ناوچەى ئارامى باشورى وڵاتەکەیان و درێژە بە ژیانى خۆیان بدەن". . بەوتەى سەرۆک کۆمارى تورکیا ئەو ناوچەیەى کە بەهاوکارى ئەمریکا دروستدەکرێت دەبێت پانتاییەکەى درێژبکرێتەوە بۆ ئەوەى ئامانجەکەى خۆى بپێکێت. . لێدوانەکەى ئەردۆگان لە کاتێکدایە کە هێزە کوردییەکان لەو ناوچانەى سوریا پاشەکشەیان کرد کە هاوسنورى وڵاتى تورکیان، ئەو هێزانەى کە دەسەڵاتدارانى تورکیا بە گروپى "تیرۆریست"ى ناویان دەبات. . لێدوانەکانى سەرۆک کۆمارى تورکیا هاوکات بوو لەگەڵ کۆبوونەوە و گفتوگۆکردنى لەگەڵ فلادیمێر پۆتین، سەرۆکى روسیا و حەسەن رۆحانى، سەرۆک کۆمارى ئێران لە شارى ئەنقەرە. . بەوتەى ئالن جۆنستۆن، پەیامنێرى تۆڕى هەواڵى (بى بى سى)، هەتا ئێستاش هێزە کوردییەکان وەڵامى پلانەکەى سەرۆک کۆمارى تورکیایان نەداوەتەوە بەڵام گومانى تێدا نییە رەتیدەکەنەوە. . مانگى رابردوو سەرۆک کۆمارى تورکیا هۆشداریدایە وڵاتانى ئەوروپا کە ئەگەر پشتیوانى نێودەوڵەتى نەکرێت لە دامەزراندنى ناوچەى ئارام لە باکورى سوریا، رێڕەوى وڵاتەکەى لەبەردەم کۆچبەرانى سوریا بۆ چوونە ئەوروپان دەکاتەوە. . بەگوێرەى ئامارە فەرمییەکان، لە سەرەتاى هەڵگیرسانى شەڕى نێوخۆیى ئەو وڵاتە لە ساڵى 2011ەوە زیاتر لە سێ ملیۆن و شەش سەد هەزار ئاوارەى سوریا رووى لەتورکیا کردووە. .