گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ: پێویستمان بە نەوتى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست نییە

2019.09.17 - 08:50
ترەمپ: پێویستمان بە نەوتى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست نییە
ناس كورد- دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئەمریکا بووە بە بەرهەمهێنەرێکى گەورەى نەوت و چیتر پێویستیان بە نەوتى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست نییە. . ترەمپ بە رۆژنامەنوسانى راگەیاند، دواى هێرشەکانى سەر دامەزراوە نەوتییەکانى سعودیە نرخى نەوت زۆر بەرزنەبووەتەوە و ئەمریکا و وڵاتانى دیکە دەتوانن کێشەى کەمبونەوەى ئاستى خستنەڕووى نەوت چارەسەر بکەن. . وتیشى "پێدەچێت ئێران بەرپرس بێت لە هێرشەکان، بەڵام پەلە ناکەین لە وەڵامدانەوە و بەردەوامین لە گەڕان بەدواى بەرپرسیارى هێرشەکەدا". . ترەمپ باسى لەوەشکرد، ئەمریکا چەندین بژاردەى لەبەردەمدایە بۆ وەڵامدانەوەى هێرشەکە، بەبێ ئەوەى بژاردەکان ئاشکرابکات. . بەرەبەیانى ڕۆژی شەممە، 14ی ئەیلولی 2019، دوو دامەزراوەى گەورەى نەوتیی کۆمپانیای ئارامکۆی سعودیە ڕوبەڕووی هێرشی فڕۆکەى بێفرۆکەوان بوونەوە، مایک پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ئێرانى بە ئەنجامدانى هێرشەکە تۆمەتبارکرد، بەڵام ئێران تۆمەتەکەى رەتکردەوە. . بەهۆى هێرشەکەوە بەرهەمهێنانى نەوتى سعودیە رووى لە کەمبوونەوە کرد و نرخى نەوت بۆ بەرزترین ئاست لەماوەى چوار مانگدا بەرزبووەوە.