گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سکاڵا لەسەر عادل عەبدولمەهدی تۆمارکرا و بانگهێشتی بەردەم دادگا دەکرێت

2019.09.16 - 22:54
سکاڵا لەسەر عادل عەبدولمەهدی تۆمارکرا و بانگهێشتی بەردەم دادگا دەکرێت
ناس کورد- سەرۆکوەزیرانی عێراق لەلایەن بەرپرسێکی وەرزشی عێراقییەوە، سکاڵای لەسەر تۆمار کرا، دادگاش بەفەرمی عەبدولمەهدی بانگهێشتی بەردەم دادگا کردووە. , ئەمڕۆ دوو‌شەممە، 19ی ئەیلولی 2019، دادگای باڵای تێهەڵچونەوەی ڕەسافەی بەغداد لەسەر سکاڵای مستەفا جەبار عەلک، سەرۆکی یەکێتی وەرزشی موای تای، بانگهێشتی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی کردووە بۆ بەردەم دادگا. , بەپێی ئەو بەڵگانەی کە دەست ناس کورد کەوتون، دەرکەوتوە، دادگا داوای کردووە، ڕۆژی 25ی تشرینی یەکەمی 2019، عادل عەبدولمەهدی سەرەڕای پیشەکەی، خۆی یان پارێزەرەکەی لەبەردەم دادگا بەهۆی سکاڵای ناوبراوەوە ئامادە بێت. , لەسکاڵاکەدا هاتوە، عادل عەبدولمەهدی هەرچەندە سەرۆکوەزیرانی عێراقە بەڵام پابەندبوونی نەبوە بە دابینکردن و تەرخانکردنی بودجەی تایبەت بۆ یەکێتی وەرزشی موای تای، لە پرۆژەیاسای بودجەی 2019، ئەوە ماوەی نۆ مانگە ئەو یەکێتییە هیچ پارەیەکی وەرنەگرتوە، بەو هۆیەشەوە تەواوی ئەو وەرزشە توشی قەیران بوە. , باس لەوەشکراوە، یەکێتى مواى تاى، دەیانەوێت سەرۆکوەزیرانى عێراق بچێتە بەردەم دادگا و وەڵامی ئەو "پشتگوێخستن"ەیان بداتەوە. , ,