گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەناردەى نەوتى ڕۆژانە بە بڕى سێ ملیۆن بەرمیل زیاد دەکات

عێراق دورگەیەکی پیشەسازی نەوتی گرنگ دروست دەکات

2019.09.16 - 19:17
عێراق دورگەیەکی پیشەسازی نەوتی گرنگ دروست دەکات
ناس کورد- عێراق دورگەیەکی پیشەسازی نەوتی گرنگ لەناوچە ئاوییەکانی دروست دەکات، مەبەستیش لێی بەرزکردنەوەی توانای بەرهەمهێنانی نەوتە بەڕێژەى سێ ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە. , ئەمڕۆ دووشەممە، 16ی ئابی 2019، وەزارەتی نەوتی عێراق ڕێککەوتننامەیەکی لەگەڵ کۆمپانیای بۆسکالیسی هۆڵەندی بە مەبەستی بونیادنانی دورگەیەکی پیشەسازی لەنێو ناوچە دەریاییەکانی باشوری عێراق واژوو کرد. , پڕۆژەکە لەلایەن سامر غەزبان، جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری نەوت و وزە و نوێنەری کۆمپانیای بۆسکالیس و کۆمپانیای نەوتی بەسڕەوە واژوو کرا، سامر غەزبان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "وەزارەتی نەوت و ئەنجومەنی وەزیران کار دەکەن بۆ جێبەجێکرنی ئەو ڕێککەوتنە، کە تیایدا دورگەیەکی پیشەسازی لە ناوچە دەریایەکانی خلیجی عەرەبی دروست دەکرێت، مەبەستیش لێی بەرزکردنەوەى ئاستى بەرهەمهێنان و کۆگاکردنى نەوتە". , غەزبان ئەوەشى ئاشکرا کردووە: "ئەو دورگەیە، توانای کۆگاکردن بەرزدەکاتەوە بۆ شەش ملیۆن بەرمیل نەوتى، هەروەها تواناى هەناردەکردنى نەوتیش بەڕێژەى سێ ملیۆن بەرمیل نەوتى ڕۆژانە بەرز دەکاتەوە". , لاى خۆشییەوە ئیریک سترانتک، باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق ئاماژەى بەوەکردووە، وڵاتەکەی تەواو هاوکار دەبێت بۆ یارمەتیدانی ئەو کۆمپانیایە بۆ ئەوەی کارەکانی سەرکەوتو بێت، ئەوەش پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق بەرەو پێش دەبات. , لەبارەى کاتى تەواوبوونى پرۆژەکە، کۆدی بلیج، نوێنەری کۆمپانیای بۆسکالیس باسی لەوە کردووە، کۆمپانیاکەیان ماوەی ساڵ و نیوێکە لەگەڵ عێراقدا توێژینەوە لەبارەی پڕۆژەکە دەکەن، هەندێک قۆناغی سەرەتایی تەواو دەکەن و دواتریش بۆ ماوەی دوو ساڵ پڕۆژەکە کۆتایی دێت.