گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

زیدان چەند گۆڕانکارییەکی گرنگ لە پێکهاتەکەیدا دەکات

2019.09.16 - 17:26
زیدان چەند گۆڕانکارییەکی گرنگ لە پێکهاتەکەیدا دەکات
ناس کورد-   بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی پاریس سانجێرمان زیدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بەنیازە بە پێکهاتەیەکی نوێوە یاری بکات و گۆڕانکاری لە هێڵی هێرشبەر و بەرگریدا بکات. . ڕۆژی (چوارشەممە، 18ی ئەیلولی 2019) لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا لە یارییەکی ئاگریندا ڕیاڵ مەدرید دەبێتە میوانی پاریس سانجێرمان و بەگوێرەی هەواڵی ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا دوای چاکبوونەوەی هازارد لە پێکانەکەی، زیدان بەنیازە لە هێڵی پێشەوەدا یاری بە هازارد و بەیڵ و بنزیمە بکات. . ڕۆژنامەی مارکا ئاماژەی بەوەکردووە، زیدان بۆ ئەو یارییە گۆڕانکاری لە هێڵی بەرگریشدا دەکات، چونکە ڕامۆس بەهۆی بەهۆی زۆری کارتە زەردەکانییەوە ڕاگیراوە، بۆیە زیدان  بڕیاریداوە بۆ یەکەم جار پشت بە میلیتاو ببەستێت. . ئەو ڕۆژنامەیە باسی لەوەشکردووە، پاش ئاستە بەرزەکەی بەرامبەر لیڤانتی، زیدان بیری لەوەکردووەتەوە لە هێڵی ناوەند یاریی بە جەیمس رۆدریگێز بکات. .