گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مایک پۆمپیۆ عێراق لە هێرشەکەى سەر سعودیە بێ بەرى دەکات

2019.09.16 - 14:51
مایک پۆمپیۆ عێراق لە هێرشەکەى سەر سعودیە  بێ بەرى دەکات
ناس کورد- نوسینگەى راگەیاندنى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق رایگەیاند، مایک پۆمپیۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ عادل عەبدولمەهدى عێراقى بێ بەریکردووە لەو هێرشانەى کرانە سەر دامەزراوە نەوتییەکانى سعودیە. . لە سەروبەندی هێرشەکانى سەر کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی، ئەمڕۆ دووشەممە، 16ی ئەیلولی 2019 مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەى ئەمریکا پەیوەندی تەلەفۆنی بە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە کرد. . بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەى سەرۆک وەزیران، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا تاوتوێی دیدارە چاوەڕوانکراوەکانى بەرپرسانى عێراق و ئەمریکا کراوە، لەگەڵ هێرشەکانى ئەم دواییەى سەر دامەزراوە نەوتییەکانى سعودیە. . ئاماژە بەوەشکراوە، مایک پۆمپیۆ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جەختیکردووەتەوە ئەو زانیاریانەى لەلایانە هاوتایە لەگەڵ بەیاننامەکەى بەغدا لەبارەى بەکارنەهێنانى خاکەکەى لەو هێرشەدا کە کرایە سەر دامەزراوە نەوتییەکانى سعودیە. . لاى خۆیەوە، عادل عەبدولمەهدی رایگەیاندووە، پارێزگارى لە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق دەکەن و دوردەکەونەوە لەهەر هەنگاوێک کە بارگرژیى دروستبکات و رێگە نادەن خاکى عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانى دراوسێ بەکاربهێنرێت. . جەختیشیکردووەتەوە، وڵاتەکەى هەوڵدەدات رۆڵێکى ئیجابی بگێڕێت بۆ کۆتایی هێنان بە کێشە و ململانێکان کە ناوچەکەى گرتووەتەوە.