گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

بە ڤیدیۆ.. کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆچی گریا؟

2019.09.16 - 14:36
بە ڤیدیۆ.. کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆچی گریا؟
ناس کورد- لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەستێرەى بەناوبانگی هەڵبژاردەى پرتوگال و یانەى یوڤانتۆسی ئیتاڵی دەگری بەهۆی ئەوەى باوکی "نەیتوانیوە سەرکەوتنەکانی" ببینێت. لە بەرنامەى "بەیانی باش بەریتانیا"ی کەناڵی "ITV" کە تەواوی بەرنامەکە ڕۆژی سێشەممە پەخشدەکرێت و بەشێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوبووەتەوە، ڕۆناڵدۆ زۆر بە قوڵی دەگری کاتێک تەماشای وێنەیەکی باوکی دەکات کە 14 ساڵ لەمەوپێش کۆچی دوایی کردووە. ڕۆناڵدۆ دەڵێت، زۆر ناخۆشە "کە ببیتە ژمارە یەک و ئەو (باوکم) هیچ نەبینێت، نەتبینێت خەڵات وەربگریت، هەموو خێزانەکەم، دایکم، براکانم تەنانەت کوڕە گەورەکەشم، هەموویان بینیان، بەڵام باوکم هیچی نەبینی."   https://twitter.com/GMB/status/1173466139302813698?s=20