گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حەشد ڤیدیۆی ڕوبەڕوبوونەوەى فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی لە سەڵاحەدین بڵاوکردەوە

2019.09.16 - 09:49
حەشد ڤیدیۆی ڕوبەڕوبوونەوەى فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی لە سەڵاحەدین بڵاوکردەوە
ناس کورد- هەردوو لیوای 41 و 43ی هێزەکانى حەشدی شەعبی ڤیدیۆی ڕوبەڕووبوونەوەى فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراویان لە ئاسمانی پارێزگای سەڵاحەدین بڵاوکردەوە. لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا کە دوێنێ یەکشەممە، 15ی ئەیلولی 2019، دەردەکەوێت کە هێزەکە تەقە لە فڕۆکەکە دەکەن و دوری دەخەنەوە.
لە دوو مانگی ڕابردوودا، چەند بارەگایەک و کۆگای چەکی حەشدی شەعبی لە عێراق ڕوبەڕووی هێرشی ئاسمانی بوونەوە لەلایەن فڕۆکەى بێفڕۆکەوان کە دەستەکە ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد لە هێرشەکان.
  https://www.youtube.com/watch?v=et2je9tVXDw