گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەوت بەرزترین نرخى لە چوار مانگدا تۆمارکرد

2019.09.16 - 08:47
نەوت بەرزترین نرخى لە چوار مانگدا تۆمارکرد
ناس کورد- نرخى نەوت بەرزترین ئاستى لە چوار مانگدا تۆمارکرد، بەهۆى کاریگەرى هێرشەکەى سەر دامەزراوە نەوتییەکانى سعودیە. . ئەمڕۆ دووشەممە (16ى ئەیلولى 2019) نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت کە پێوەرێکى جیهانییە %19 بەرزبووەوە و بە 71.95 دۆلار مامەڵەى پێوەکرا. . هەروەها نرخى نەوتى خاوى ئەمریکا بەڕێژەى %5 بەرزبووەوە و بە 63.34 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەى پێوەکرا. . بەرزبوونەوەى نرخى نەوت دواى هێرشەکانى سەر دوو دامەزراوەى نەوتى سعودیە دێت کە بەهۆیەوە خستنەڕووى نەوت لەجیهان بەڕێژەى 5% کەمیکرد.