گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ: ئەزانین کێ کردی و ئامادەى وەڵامدانەوەین

2019.09.16 - 08:32
ترەمپ: ئەزانین کێ کردی و ئامادەى وەڵامدانەوەین
ناس کورد- دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ئەمریکا لەوپەری ئامادەباشیدایە بۆ "وەڵامدانەوەی ئەو هێرشەى کە ژێرخانی نەوتیی سعودیەی کردە ئامانج" و واشنتنیش ئێران بە بەرپرسیار دەزانێت. ترەمپ لە تویتێکیدا دەڵێت، "کەرتی نەوتی سعودیە ڕوبەڕوی هێرش بووەتەوە، هۆکارێک هەیە بۆئەوەى بزانین هێرشکارەکە کێیە و لەوپەڕی ئامادەباشیداین بۆ وەڵامدانەوەى لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوەکان، بەڵام چاوەڕێی شانشینی سعودیە دەکەین بزانین ئەوان کێ بە هۆکاری هێرشەکە دەزانن و بە چ شێوازێک وەڵام بدەینەوە." پێشتر ترەمپ لە تویتێکیدا وتی، ڕێگەی داوە بە بەکارهێنانی نەوتی یەدەکی ئەمریکی دوای ئەوەى هێرشەکانى سەر کۆمپانیای ئارامکۆ بووەهۆی دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە سعودیە بۆ نیوە.