گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کچێکی ئەمریکی بەهۆی ڕوداوێکەوە دوو کاتژمێر جارێک مێشکی نوێدەبێتەوە و هیچی بیر نامینێت

2019.09.15 - 22:43
کچێکی ئەمریکی بەهۆی ڕوداوێکەوە دوو کاتژمێر جارێک مێشکی نوێدەبێتەوە و هیچی بیر نامینێت
ناس کورد- کچێکی ئەمریکی بەهۆی ڕوداوێکەوە توشی حاڵەتێکی سەیر بوە، ئەویش ئەوەیە کە هەموو دوو کاتژمێر جارێک مێشکی نوێ دەبێتەوە"فۆڕمات دەبێت" و هیچ شتێکی ئەو دوو کاتژمێرەی پێشوی بیر نامێنێت. , بەگوێرەى پێگەى ئۆدەیتى سەنتراڵ، ڕایلی هۆرنەر، کچێکی دانیشتوی ویلایەتی ئەلینۆیە لە ئەمریکا، بەهۆی بەرکەوتنی سەری بە سەری هاوڕێیەکیدا، ماوەی سێ مانگە توشی حاڵەتێکی سەیر بوە و لە دۆخێکی نەخوازراودایە. , پزیشکەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، کە سەری ڕایلی توشی هیچ خوێنبەربوون و برینێکی ناوەکی نەبوە، بەڵام هەموو دوو کاتژمێر جارێک مێشکی خۆی نوێ دەکاتەوە و هیچ شتێکی پێشتر و تەنانەت دوو کاتژمێرەکەی پێشووشی بیر نامێنێت. , دۆخی ڕایلی پزیشکەکانی توشی سەرسوڕمان کردووە، کە تائێستا نەیانتوانیوە هۆکاری ئەو نەخۆشییە بدۆزنەوە کە بەسەریدا هاتووە و بەوشێوە خێرایە هەموو شتێک لەبیر دەکات. , دایکی ڕایلی دەڵێت: "پزیشکەکان پێیان وتین ئەستەمە کچەکەم لەو دۆخەدا بمێنێتەوە، بەڵام ئەوە سێ مانگە بەوشێوەیە و هیچی بیر نایەتەوە".   ,   ,