گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆحانی: بوونی ئەمریکا لە سوریا نایاساییە و نائارامی لە ناوچەکە دروستکردووە

2019.09.15 - 22:12
ڕۆحانی: بوونی ئەمریکا لە سوریا نایاساییە و نائارامی لە ناوچەکە دروستکردووە
ناس کورد- سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند، بوونی ئەمریکا لە سوریا نایاسایی و سنور بەزاندنە و ئەوەش نائارامی بۆ ناوچەکە دروست کردووە. , حەسەن ڕۆحانی، سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران پێش سەفەرکردنی بۆ ئەنقەڕە و بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی نێوان ئێران و ڕوسیا و تورکیا، دەربارەی دۆخی سوریا ڕایگەیاند، ئەو سێ وڵاتە هۆکاری ئاگربەستن لە سوریا و زۆرینەی هاوڵاتییانیشی لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریان، بەڵام هێشتاش هەندێک لە "تیرۆرست"ان لەو وڵاتەدا ماون و پێویستە ڕوبەڕوویان ببنەوە، بەتایبەتی لە ئیدلب. , ڕۆحانى ئاماژەی بەوەشکردووە، بوونی ئەمریکییەکان لە سوریا نایاسایی و سنور بەزاندنی ئەو وڵاتەیە، ئەوەش هۆکارێکی سەرەکی نائارامی دۆخی پارێزگای ئیدلبە و ئەوەش جێی نیگەرانی ئێران و تورکیا و ڕوسیایە. , لەبارەى سیاسەتى ئەمریکا بەرامبەر سوریا، ڕۆحانی باسی لەوەشکردووە: "بەهۆی سیاسەتی هەڵەی ئەمریکاوە دۆخی سوریا بە ئێستا گەیشتووە، چەند جارێک ڕامانگەیاندووە، پرسی سوریا پێویستە لەنێوان ئەو وڵاتە و وڵاتانی ناوچەکە گفتوگۆی لەسەر بکرێت و چارەسەر بکرێت". , ئەمە لەکاتێکدایە هەر بە وتەی سەرۆککۆماری ئێران، گرنگی زۆر بە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتە دراوسێکانیان دەدەن و ئارامی ئەو ناوچانە بۆیان گرنگە، بەتایبەتی لەئێستادا بەهۆی سزا ئابورییەکان لەسەریان پەیوەندییە ئابورییەکانیان لەگەڵ وڵاتە دراوسێکانیاندایە. , ,