گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ یەکەمجار یەکێتى و نەوەى نوێ کۆبوونەوە.. باسى چییان کرد؟

2019.09.15 - 20:38
بۆ یەکەمجار یەکێتى و نەوەى نوێ کۆبوونەوە.. باسى چییان کرد؟
  ناس کورد- بۆ یەکەمجار لەدواى دروستبوونى جوڵانەوەى نەوەى نوێ و بەشداریکردنى لە دوو هەڵبژاردنى ناوخۆى کوردستان و عێراق، شاندێکى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لە سلێمانى سەردانى ئەو پارتەى کرد و کۆبوونەوە. .   هیمداد شاهین، بەرپرسی دیسکی عێراق لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ و بەشدار لە کۆبوونەوەکە بە ناس کوردی ڕاگەیاند: " کۆبوونەوەکە دەربارەی پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاى کەرکوک بووە و وەک نەوەی نوێ پێشتر بڕیارماندا بە لیستێکی سەربەخۆ بەشداری ئەو هەڵبژاردنە بکەین، بەڵام ئەمڕۆ یەکێتی هەندێک پێشنیازی بۆ کردین لەسەر ئەو پرسە". . وتیشی، پێشنیازەکانی یەکێتی  تاوتوێ دەکەن و وەڵامیان دەدەنەوە و هەڵوێستی کۆتایی خۆیانیان پێ ڕادەگەیەنن. . دەربارەی پێشنیازەکان هیمداد شاهین ئامادەنەبوو هیچ زانیارییەک ئاشکرا بکات و ئاماژەی بەوەکرد: " ئەوە شتێکی تایبەتە بە هەردوو حزب و ناتوانین ئێستا ئاشکرای بکەین". .