گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی چییە و بۆچى کراوەتە ئامانج و هێرشى دەکرێتەسەر؟

2019.09.15 - 19:51
کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی چییە و بۆچى کراوەتە ئامانج و هێرشى دەکرێتەسەر؟
ناس کورد- کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی، لە ئێستادا بە گەورەترین کۆمپانیای نەوتی جیهان دادەنرێت کە لە 12.5% نەوتی جیهان بەرهەم دەهێنێت. . میدیاکانى سعودیە بڵاویان کردەوە، دەسەڵاتدارانى ئەو ڵاتە دەیانەوێت لەسەرەتای ساڵی داهاتوودا گۆڕانکاری بەسەر تایبەتمەندی و  پەیکەری کاری کۆمپانیاکەدا بکەن و بڕیارە کۆمپانیاکە بکرێت بە کۆمپانیایەکی هاوبەش. . بەگوێرەى پلانێکى حکومى وڵاتی سعودیە لە ئێستادا لە 5%ى پشکەکانی ئەو کۆمپانیایەی نمایشکردووە بۆ فڕۆشتن. . کۆمپانیاکە لە ئێستادا بە گەورەترین کۆمپانیای نەوتی جیهان دادەنرێت، ئەم کۆمپانیایە لە 12.5% نەوتی جیهان بەرهەم دەهێنێت ئەوەش بەگوێرەی ڕاپۆڕتی ساڵانەی کۆمپانیاکە لە ساڵی 2016، هەربە گوێرەی هەمان راپۆرت کۆمپانیای ئەرامکۆ 261.1 مليار بەرمیل نەوتی یەدەگی هەیە. . لە ناسنامەى  کۆمپانیاکەدا هاتووە، کۆمپانیایەکی نیشتمانی نەوتی سعودیە، کە لەبواری نەوت و گازی سروشتی و پترۆکیمیاوی کار دەکات، لە ساڵی 1988 لەلایەن وڵاتی سعودیەوە خۆماڵی کراوە و بارەگای سەرەکی کۆمپانیاکەش دەکەوێتە شاری (زەهران)وە. . بە گوێرەی ڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز، لە ساڵی 2006 سەرمایەی کۆمپانیاکە گەیشتوەتە 781 مليار دۆلار و لەساڵی 2010 بەرزبووەتەوە بۆ 7 تريليۆن دۆلار، هاوکات بە گوێرەی گۆڤاری ئکسپلوڕێشن، لە ساڵی 2015دا سەرمایەى ئەم کۆمپانیایە بەرزبووەتەوە بۆ 10تریلیۆن دۆلار. . بە گوێرەی ئاژانسی بلۆمبێرگ داهاتی کۆمپانیاکە لە ساڵی 2018 زیاتر لە 111 ملیار دۆلار بووە ، بەوپێیەش داهاتەکەی زۆر زیاتر بووە لە داهاتی کۆمپانیا جیهانییەکانى وەک (ئەپڵ، گۆگڵ و ئیکسۆن مۆبیڵ). .