گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەمپینێک بۆ ئازادکردنى فەرهاد پیرباڵ راگەیەندرا

2019.09.15 - 15:18
کەمپینێک بۆ ئازادکردنى فەرهاد پیرباڵ راگەیەندرا
  ناس کورد- لەلایەن ژمارەیەک لە نووسەر و رۆشنبیرى شارى هەولێرەوە کەمپینێک بۆ ئازادکردنى د.فەرهاد پیرباڵ، مامۆستاى زانکۆ و نووسەر راگەیەندرا. . لە راگەیەندراوى کەمپینەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "بۆ ئازادکردنى د.فەرهاد پیرباڵ روو لە هەموو ئەو کەسانە دەنێن کە لە خەمى کولتوور و فەرهەنگى کوردستانن تا هاوکارى ماددى بدەن بۆ ئازادکردنى ئەو نووسەرە". . سەرپەرشتیارانى کەمپینەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە، بۆ ئەوەى هەنگاوێک نزیک ببنەوە لە ئازادکردنى د.فەرهاد پیرباڵ پێویستە ماڵى وەفایى قەرەبووبکرێتەوە". . شەوى (13ی تەمموزی 2019(، فەرهاد پیرباڵ، نووسەر و مامۆستای زانکۆ کتێبخانەى ماڵى وەفایى سوتاند کە دەزگایەکى ڕۆشنبیریى ئەهلیە و گرنگى بەچاپ و بڵاوکردنەوە دەدات لەشارى هەولێر. . دواى سوتاندنیشى فەرهاد پیرباڵ گرتەى ڤیدیۆى ئاگرەکەى لەهەژمارەکەى خۆى لەفەیسبوک بڵاوکردەوە کە چۆن کتێبخانەکە و کتێبەکانى و کەرەستەکانى ترى نێو ژوورى کتێبخانەکە دەسوتێت. . رۆژێک دواى ئەوە وتەبێژى پۆلیسى هەولێر رایگەیاند، لەسەر سکاڵاى خاوەنى ماڵى وەفایى د.فەرهاد پیرباڵ، نووسەر و مامۆستاى زانکۆ، دەستگیرکرا. . لە بەشێکى ترى راگەیەندراوى کەمپینەکەدا سەرپەرشتیارانى کەمپینەکە داوا لە لایەنى بەرپرس و پەیوەندیدار دەکەن بە جدییەوە هەوڵی چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکانی د.فەرهاد پیرباڵ، بدەن. . جەختیش لەسەر ئەوە دەکەنەوە، د.فەرهاد پیرباڵ سەرمایەیەکی بەنرخی فەرهەنگ و کولتوور و ئەدەبی کورد و کوردستان و دونیاشە. نابێ فەرامۆش بکرێ و دەبێ گوێی لێبگیرێت. .