گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەرێ جۆنی سینس، ئەستێرەی فیلمە سێکسییەکان، لە هەولێرە؟

2019.09.15 - 10:37
ئەرێ جۆنی سینس، ئەستێرەی فیلمە سێکسییەکان، لە هەولێرە؟
ناس کورد- شەوی ڕابردوو، 14ی ئەیلولی 2019، پەیجێکى تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بەناوی "Johnny Sins" لە هەولێری پایتەخی هەرێمی کوردستان چێک ئینی کردووە و دەڵێت، "شوێنێکى جوان". . هەرزوو پۆستی ئەو پەیجە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و کاردانەوەى جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا، ئەو پەیجە دووجار چێک ئینی کردووە لە هەولێر، یەکێکیان شەوی ڕابردوو کە پۆستەکەى زیاتر لە چوار هەزار لایک و شەش هەزار کۆمێنتی لەسەر دراوە، بەڵام دواتر پەیجەکە چێک ئینەکەى سڕیوەتەوە و بەرەبەیانى ئەمڕۆ، 15ی ئەیلول، چێک ئینێکی تری لە هەولێر کردووەتەوە و زیاتر لە هەزار لایک  و نزیکەى 900 کۆمێنتی لەسەر دراوە. . بەپێی بەدواداچوونەکانى ناس کورد، ئەو پەیجە ساختەیە و هیچ پەیوەندییەکی فەرمی بە جۆنی سینسەوە نییە، ئەو پەیجە میسرییە و لەلایەن حەوت کەسەوە لە میسر بەڕێوەدەبرێن. جۆنی سینس تەنها هەژماری فەرمی لە تویتەر هەیە، تەنانەت لە ئینستاگرامیشدا هەژماری نییە و لەماوەى ڕابردوودا هەژمارە فەرمییەکەى سڕاوەتەوە.       . بەپێی زانیاریی بەشی "ئەو خەڵکەى ئەم لاپەڕەیە بەڕێوەدەبەن"، پەیجەکە لە میسرەوە بەڕێوەدەبرێت و حەوت لە ئەدمینەکانى لە میسرن و تەنها یەک ئەدمینی لە ئەمریکایە.