گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئه‌مریكا: هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كۆمپانیاى ئارامكۆى سعودیه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ بووه‌ نه‌ك حوسییه‌كان

2019.09.15 - 10:04
ئه‌مریكا: هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كۆمپانیاى ئارامكۆى سعودیه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ بووه‌ نه‌ك حوسییه‌كان
ناس کورد- مایک پۆمپیۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ توێتێكیدا ڕاگه‌یاند: "ئێران له‌ پشته‌وه‌ى نزیكه‌ى 100 هێرشه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌دژى سعودیه‌ ئه‌نجامدراوه‌ و ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ڕۆحانى و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وا خۆیان پێشانده‌ده‌ن كه‌ سه‌رقاڵى كاروبارى دیپلۆماسین." پۆمپیۆ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، له‌كاتێكدا داواى كه‌مكردنه‌وه‌ى گرژیه‌كانى ناوچه‌كه‌ ده‌كرێت به‌ڵام ئێران له‌ئێستادا هێرشێكى جیاواز ده‌كاته‌ سه‌ر سه‌رچاوه‌كانى وزه‌ى جیهانى. . وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئەمریکا ڕونیشى كردووه‌ته‌وه‌، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هێرشانه‌ى كرانه‌ سه‌ركۆمپانیاى ئارامكۆى سعودیه‌ له‌ یه‌مه‌نه‌وه‌ ئه‌نجامدرابێت. له‌تویتێكى تریشى دا هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ پۆمپێۆ داواى كردووه‌ هه‌موو وڵاتان ئیدانه‌ى هێرشه‌كه‌ى ئێران بۆ سه‌ر كاروانى نه‌وتى سه‌ر به‌ كۆمپانیاى ئارامكۆى سعودى به‌ئاشكرا بكه‌ن. . شه‌وى شه‌ممه‌، 14ى ئه‌یلولى 2019، چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر دوو پاڵاوگەى نەوتیی ئارامكۆى سعودیه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ گڕى تێبه‌ربوو، چه‌كدارانى حوسیش به‌رپرسیارێتى كرده‌كه‌یان خسته‌ ئه‌ستۆى خۆیان كه‌ هێرشه‌كه‌یان به‌ فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان ئه‌نجامداوه‌.