گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری تەندروستی عێراق دەستیلەکارکێشایەوە.. لە نامەیەکی درێژدا باسی لە هۆکارەکان کردووە

2019.09.15 - 09:41
وەزیری تەندروستی عێراق دەستیلەکارکێشایەوە.. لە نامەیەکی درێژدا باسی لە هۆکارەکان کردووە
ناس کورد- عەلادین عەلوان، وەزیری تەندروستی عێراق دەستلەکارکێشانەوەى خۆی ڕادەستی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد و لە نامەیەکی چەند لاپەڕەییدا، باسی لە چەندین هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەى کردووە. نامەکە 9ی ئەیلولی بۆ سەرۆک وەزیران نێردراوە و تێیدا عەلادین عەلوان باسی لە چەند هۆکارێکی کردووە، لەوانە فشار و ڕێگریکردن و دانانی بەربەست بۆ جێبەجێکردنی کارەکانى.