گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری دۆزینەوەى منداڵێکى تازە لەدایکبوو لەناو زبڵدانی نەخۆشخانەى کەرکوکدا (وێنە و ڤیدیۆ)

2019.09.15 - 08:35
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەرکوک ڕونکردنەوەیەکی لەبارەى دۆزینەوەى منداڵێکى تازە لەدایکبووی لەناو سەتڵی زبڵی نەخۆشخانەى گشتیی شاری کەرکوک بڵاوکردەوە و دەڵێت، منداڵەکە دوێنێ هەینی، 13ی ئەیلولی 2019 دۆزراوەتەوە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، "کاتژمێر 9:40 خولەکی سەرلەبەیانى ڕۆژی هەینی، منداڵەکە لەلایەن کەسوکارییەوە لە یەکێک لە سەتڵی زبڵی تەوالێتەکانى نەخۆشخانە فڕێدراوە." . ئاماژەى بەوەشکردووە، "منداڵەکە لەلایەن یەکێک لە پاککەرەوەکانەوە دۆزراوەتەوە و بەپەلە گەیەنراوەتە هۆڵی منداڵان و تەندروستی زۆر باشە." . لە گرتە ڤیدۆییەکدا دەردەکەوێت چەند پارچە لەفافێک خراوەتە دەمییەوە بۆئەوەى دەنگی گریان نەیەت. تەندروستی کەرکوک دەشڵێت، "ژوری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان بە هاوکاری سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان سەرقاڵی گەڕانن بەدوا کەسوکاری ئەو منداڵە و وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی بەرانبەریان." https://www.facebook.com/Bawrakanikirkuk/videos/392969904989402/?__xts__%5B0%5D=68.ARBsI8iEtUqXIJJt-uEhwIbFbjlBG_msm7TJJZWGcajKcuaKThp8YK8R5hKz8TrbWvfrQ78Dt4nCt0V_-8C010zk9cCTNJ-w2BvbmxlA2gfpc0xaVFD2QWU0S9k006X-71VAPCJgg_kyJ400Ty-hzWB3sfruQXLMjiIS_BIhYHatzcDO6Vi_pwQlZs84d7NhxApTR3i9ao_wYAqQvc_V-mlfiurul6Oxt_88tbWI2_YxCYDn1qcMCOz1nibBwpnz2oAfAT-qtPPQ6e4ZSCPnxdPGAal5VaHvtwnvUpnf7GrfMjv2tClDrOA0T4wWhJIkXPPCZH8zp9r5aCbW5dGo2dX0aCTKbjnO&__tn__=-R