گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەگرى (پیاوى تانکەکان) کۆچى دوایى کرد

2019.09.14 - 21:15
وێنەگرى (پیاوى تانکەکان) کۆچى دوایى کرد
  ناس کورد- وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا، هەواڵى کۆچى دوایى وێنەگرى بەناوبانگى ئەمریکى چارلى کۆلین کە بە وێنەگرى (پیاوى تانکەکان) ناسراوە، ڕاگەیاند. . مانگى ئەیلولى ساڵى 1989 بۆ سەرکوتکردنى خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانى خوێندکاران، حکومەتى چین هێزى سەربازى بەپشتیوانى چەندین تانک بردە گۆڕەپانى تیانانمین لە شارى پەکینى پایتەخت. . لەو کاتەدا پیاوێکى نەناسراو دەچێتە بەردەم کاروانى تانکەکان و دەیەوێت ڕێگریان لێبکات لەسەرکوتکردنى خەڵکە ناڕازییەکە، لەو چرکەساتەدا و  لەناو هۆتێلێکى ناوچەکەوە چارلى کۆل، وێنەى ئەو پیاوە دەگرێت کە دواتر ناو دەنرێت (پیاوى تانکەکان) بەو هۆیەشەوە چارلى وەکو وێنەگرێک ناوبانگێکى بەرفراوان دەردەکات. . چارلى کۆل بەڕەگەز ئەمریکیە و لەولایەتى تێکساس لەدایکبووە، بەڵام چەند ساڵێکە چووەتە دورگەى بالى لەئەندەنوسیا و هەر لەوێش لەتەمەنى 64 ساڵیدا کۆچى دوایى کرد. . ساڵى 1990  چارلى کول، خەڵاتى وۆرڵد پرێسى بەرامبەر بە وێنەى (پیاوى تانکەکان) بەدەستهێنا، چارلى کول لەکۆتاییەکانى ڕووبەڕووبوونەوەى سوپاى چین لەدژى خۆپیشاندانەکان کە بۆ پشتیوانى پرسى دیموکراتى و ئەنجامدانى چاکسازى لەو وڵاتەدا بەرپاکرابوو وێنەى پیاوە نەناسراوەکەى گرت و بەو هۆیەشەوە پیاوەکەش ناونرا پیاوى تانکەکان. .